ناونیشان: بەرزونزمی ڕوی زەوی
بەرزونزمی بەشێوەیەکی گشتی هەموو ئەو بەرزونزمیانە دەگرێتەوە کە لەسەر ڕوی زەوی هەن جا ئیتر شێواز و قەبارەیان هەر جۆرێک بێت، هەندێ لە جوگرافی ناسەکان بە بەرزونزمیەکانی سەر ڕووی زەوی دەڵێن ڕوخسارەکانی ڕوی زەوی، بەرزونزمیەکانی سەر ڕوی زەوی بریتیە لە (چیا، بان، دەشت، دۆڵ) کە بەچەند شێوەیەکی جیاواز لەسەر ڕوی زەوی دەردەکەون و بەرزونزمیەکانی ڕوی زەوی دەنوێنن لە نزمترین شوێنی ڕوی زەوی دەست پێ دەکەن و بە بەرزترین شۆێنی سەر زەوی کۆتایی دێت.
هەروەها بەڕزونزمی بە گرنگترین هۆکار دادەنرێت کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کارێگەری هەیە لەسەر پەستانی هەوا، چونکە پەستانی هەوا بەخێرایی دەگۆڕێت بەبەرزبونەوە لە ئاستی ڕووی دەریاوە.
زاراوەی Topography یانی بەرزو نزمی ڕووی زەوی.
.نووسینی: عەلی کەریم ئیسماعیل[1]
سەرچاوە: پەرتووکی گرنگی دیاردە جوگرافیەکان
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,553 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!