جۆری وشە: چاوگ
واتا: تۆپین، بریتییە لە نووستن (لە ڕووی سووکییەوە دەوترێ بەیەکێک، وتەیەکە لە باتی وتەی مردن بەکاردێنرێ لە ڕووی سووکییەوە بۆ سەگ و بەراز و هێندێ گیانداری تر. [1]
تۆپان، تۆپاێ، تۆپین، تووپان، تووپیان، تووپین، سەکتین، سەکەتبوون، شیاین، فەتین، کەوْتین، مراربین، مرداربوون، مرداربوونەوە، مردارەوەبوون، مردار وەبیەێ، مرداڵابوون، مرداڵەوبوون، منداربوون، منداربوونەوە، مردارەوەبوون، منداری.
نموونە لە پەندێکی کوردی: #توورەکەی جۆ بۆ کەری دێز پێوی تۆپینی دەوێ و زەرەری خێوی#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
تۆ کە لەسەر دنیا جاشی
دیارە ڕووڕەشی ئەو لاشی
دەتۆپی وەک تۆپینی کەر
فریشتەی خودات دێنە سەر
هەژار
Let op: Kurdipedia wil van alle Koerdische dialecten alle woorden en zinnen verzamelen, help a.u.b. Kurdipedia.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 775 keer bekeken