دەقی پەیامەکەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان، هاورێیان و ئازیزانی دەزگای میدیایی کوردسات
بەناوی هاورێ و هەڤاڵانتانەوە لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێی تەمەنی پڕ بەخشش و پڕ بەرەکەتی کوردساتتان لێ دەکەین بە هەموو پەنجەرەکانی ئەم دامەزراوە ئاوەدانەی ڕاگەیاندنی نیشتمانییەوە.
زیاتر لە دوو دەیەیە کوردسات دینگەیەکی پتەوی ڕاگەیاندێکی بەرپرسی وڵاتەکەمانە لە ڕوماڵکردنی ڕووداو و پێشهاتە سیاسیی و گشتی و فەرهەنگییەکاندا. کە هەمیشە سەرچاوەیەکی جێی متمانەی بینەران بووە لە پێدانی زانیاری و هەواڵ و دابینکردنی سەکۆیەکی دیموکرات بۆ بیروڕا جیاوازەکانی کۆمەڵی کوردستان. لە هەموو کایەکاندا ستایلێکی جوان و سەنگینی میدیای پێشکەشکردووە کە بۆتە ناسنامەی خۆی و بۆتە خوێندنگەیەکی تازە کە پێی دەناسرێتەوە.
هیوادارین ساڵی نوێش ساڵی گەشانەوەی زیاتر و زیاتری کوردسات بێت بە بەرنامەی نوێ و ئەرکی نوێشەوە.
دووبارە پیرۆز بێت
ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,435 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!