زەوی فرەس، گۆڕ بە ئەنازە
زەوی و ڕووبەرەکەی زۆر گەورە و فراوانە و گوریسی هەموو دونیا بهێنیت لە پێوانەی نابیتەوە، بۆیە دەوترێت زەوی فرەس یان زۆر و زەوەندە، گۆڕ و قەبر لە کوردەواردیدا وتراوه: دوو گەزە جاو دەبات یان ئەوە عەرد و ئەوە گەز، واتە هەموو شتێک بەپێوانەیە، گۆڕیش هەر بەیەک دوو گەز دانراوە، ئینجا فراوانی و گەورەیی زەوی و بچوکی گۆڕ بووە بەئیدیۆم، با زەوی و خاک زۆر و فراوان بێت، بەڵام دەبێت گۆڕ هەر بە ئەندازە بێت، بۆیە دەوترێت(زەوی فرەس، گۆڕ بەئەنازە) واتە دەبێت ئابوریانە دەست بە هەموو شتێکەوە بگرین هەروەک ئیدیۆمی(خابوور، ئەویش بەئابوور)ە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,465 keer bekeken