پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) بۆ کۆچی دوایی #حەمید ڕەشاش#
خانەوادە و کەسوکاری تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی شاری #هەولێر# مام حەمید ڕەشاش
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مام حەمیدی جوامێری گشت قۆناغەکانی خەباتی گەلەکەمانمان پێگەیشت، ئەم زاتە کۆڵنەدەر و ماندوونەناسە لە هەموومان ڕۆیشت، چونکە مام حەمید لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلولەوە هەمیشە لە ڕیزی هزری پێشکەوتنخوازیدا بووە و هاوڕێ و هاوسەنگەری #مام جەلال# بووە و هەموو ساتەکانی ژیانی بۆ خزمەتی گەلەکەی تەرخانکردووە و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا وەک پێشمەرگە و کادیرێکی لێهاتوو و کۆمەڵایەتی جێگە دەستی دیار بووە. مام حەمید نموونەی کەسایەتی و جوامێریی و مەردایەتییەکی وەها بوو لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیشیدا ئەو بەردەوام بوو لە تێکۆشان، ئەمڕۆش لە کۆچی دوایی مام حەمید ڕەشاشی هەگبە پڕ لە خەباتدا جارێکی تر پرسە و هاوخەمی خۆمان بە خانەوادە ی کۆچکردوو ڕادەگەیەنین و لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە کەسوکاری ببەخشێت.[1]
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#21-01-2022#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,632 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!