دەقی پیرۆزباییەکەی لەتیف ڕەشید:
بەڕێز کاک کاروان ئەنوەر سەرنووسەری بەڕێزان ڕۆژنامەنووس و کادیر و تەواوی ستافی سایتی(PUKmedia)
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سایتی (PUKmedia) جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، هیوای سەرکەوتن وبەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم لەساڵی نوێی تەمەنی کارکردنتان بەردەوام بن لەخزمەتی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری وڕۆشنبیری کوردی وعەرەبی، ئەم ماڵپەڕە هەمەڕەنگە توانیویەتی هەواڵ و زانیاری بەکەڵک و پێویست بەخوێنەرانی بگەیەنێت، وببێتە پێگەیەک وپردێگی گرنگ بۆ گواستنەوەی هەواڵی گەلی کوردستان بۆ گەلانی تر، لە ڕوی کەلتورو فەرهەنگ ڕۆشنبیریەوە.
دووبارە پیرۆزبێت ساڵ یادی دەمەزراندنی سایتەکەتان..
سەرفراز وسەرکەوتووبن...
دکتۆر لەتیف ڕەشید[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,467 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!