سەگی حەوت گوندانی پێ وەڕیووە
سەگ ئه و ئاژەڵە ماڵیەی مرۆڤی کورد چەند خۆشی دەوێت ئەوەندەش ڕقی لێی دەبێتەوە، بەڵام بەوە دەچێت هەر ڕقەکەی لێی زیاتر بێت چونکە هەر لە ئیدیۆمدا بەلایەنی خراپەوە بە نمونە دەیهێنێتەوە، لێرەش دووبارە خاسیەتێکی سەگ دەداتە پاڵ مرۆیەکی گەڕۆک لەبری ئەوەی پێی بڵێت(دەڵێی سەی پێ سوتاوە) دەڵێت: سەگی حەوت گوندانی پێ وەڕیووە، لە کۆندا خەڵگ گەڕۆک زۆربوون چونکە پێیان وابوو(رزق لەسەر پێیانە) بەکاری چەرچێتی و قەسابی ماڵی زیندە و دێوەرە و عەتاری و ڕەنجبەری و شوانکارەیی هەر ڕۆژە و بەروارەی لە گوندێک یان ئاواییەکی کوردستان گەڕاون، ئەوانە دەستاوی ماڵان و داب و نەریتی شوێنان و چۆنیەتی ژیان و خۆراک و جل و بەرگ و خاسیەت و ئەدگاری جۆراوجۆریان دەبینی و تۆزی زۆر ماڵان و گازی زۆر سەگانیان بە قاچ و قونێوە بووە، ئەوانە دەبوونە خەڵکێکی دونیادیده و داوبەست و زۆرزان بۆیە بەتەوسەوە پێیان وتراوە: ئەوە تایهو سەگی حەوت گوندانی پێ وەڕیووە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,679 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!