ئەفسانەی فلۆرێنس مارتۆس، کچێک لە چاوەڕوانی خۆشەویستەکەیدا
#ڕۆزا حەمە ساڵح#
فلۆرنس مارتۆس لە نێوان ساڵانی (1869-1943)ژیاوە، لە خێزانێکی ئۆرستۆکراتی و کچی ئەفسەرێکی باڵا بووە لە هەرێمی فۆرت بولاسکی ولایەتی جۆرجیا، فلۆرینس حەزی بەو ژیانە نامێنێت، بۆیە بڕیار دەدات لە نزیک دەروازەی ڕوباری سافانا ماڵێک لە زنج بۆ خۆی دروست بکات و تێیدا بژی، لە نزیک جۆرجی برای؛ کە پاسەوانی مەنارەی دورگەی کۆکۆسبور بووە.
فلۆرینس ڕۆژانە بە دەستە سڕێکەوە و شەوانە بە فانۆسێکەوە پێشوازی لەو کەشتیانە کردووە، کە گەیشتونەتە دەروازەی ڕوباری سافانا، بۆ ماوەی 44 ساڵ بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا توانیویەتی پێشوازی لە 50000 کەشتی بکات.
$بۆچی فلۆرینس ئەو ژیانەی هەڵبژارد؟$
وەک لە چیرۆکەکاندا باسی لێوەکراوە، فلۆرینس بۆیە ئەو ژیانی هەڵبژاردووە و بڕیاری داوە کە لە قەراخ ئەو ڕوبارەدا و لە ناو ئەو زنجەدا ژیان بگوزەرێنێت، کاتێک کە عاشقی کاپتنی کەشتیەک دەبێت و پەیوندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا دروست دەبێت.
کاپتنەکە گەشتێک دەکات و پەیمانی ئەوەی پێدەدات کە لە دوای گەڕانەوە هاوسەرگیری بکەن و پێکەوە بژین، بەڵام لە دوای ڕۆیشتنی چیدی ناگەڕێتەوە، ئیدی فلۆرینس ڕۆژانە و بۆ ماوی 44 ساڵ لە چاوەڕوانی خۆشەویستەکەیدا دەبێت، هەر بەو هۆیەوە پێشوازیش لەو کەشتیانە دەکات، بە هیوای ئەوەی کە خۆشەویستەکەی لە ناو یەکێک لەو کەشتیانەدا بێت، بەڵام لە دوای ڕۆیشتنی چیتر نەگەراوەتەوە.
فلۆرنس مارتۆس یەکێکە لە ئەفسانەکانی سافانا، لە27 سەپتەمبەری ساڵی 1943،
SS Florence Martus کەشتییە بە ناوییەوە دروست دەکرێت، کە کەشتی (لیبرتی) پێدەوترێت وەک ڕێزلێنانێک بۆی.
هەروەها پەیکەری کچێک لە چاوەڕوانیدا، لە لایەن پەیکەر تاشی بە ناوبانگ فیلیکس دی ویڵدۆن بۆ دروست دەکرێت و لە سەر ڕوباری سافانای ولایەتی جۆرجیا لە ئەمریکا دادەنرێت.[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 913 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!