جۆری وشە: هاوەڵناو
واتا: بەتاسە؛ بەئارەزوو؛ هێڤیدار؛ هیوادار؛ بەهەویا.[1]
ئاواتەخواز/awete xwaz: (ئاوات+ ە+ خواز، خواست) کەسێکی بۆ وەدەستهێنانی شتێک یان وەدیهاتنی مەبەستێکی، زۆر به پەرۆش بێت.[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #مەخوازە ئاوات بە مردنی کەس، عەمری تۆش دەڕوا وەک من بە عەبەس#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
بێکەس کەسی کوردستان بوو
بێکەس بەڵگەی نەوەستان بوو
لە ناو لەشێکی ناقۆڵا
گیانی قایم تر لە پۆڵا
نەوەستا بە ئاوات خوازی
خۆی خستە کۆڕی گیان بازی
#هەژار موکریانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Let op: Kurdipedia wil van alle Koerdische dialecten alle woorden en zinnen verzamelen, help a.u.b. Kurdipedia.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 319 keer bekeken