قوماش 14
نووسینی: #ئوسامە جەمیل عەلی#
هەندەی نەبرد پلکە زەکیە و قادر قرپەستوور هاتنە ژۆرێ، زەکیە غاریدا داکم و باوەشی پێ کرد و پێنج شەش ماچی لێکرد و تێر تێر گریا، تەماشا قادریم کرد هەردوو چاوی بارانیان لێ دەباری، هاتە لای سەری بابم و نیووچەوانی ماچ کرد و گۆتی: یاڕەبی خوا شفات بدا و ئاخیر موسیبەتە، کوو دەزانم خوا بە هەقە ئەوها دەزانم چا دەبیەوە و بە پێی خۆت لەو خەستەخانەی دێیە دەرێ! زەکیە گۆتیە داکم: ئەرێ خوشکۆرە دە لۆم بگێڕەوە، ئەو بەرایە چبوو بە سەرەنگۆ هات؟ داکیشم قوڕگی ساف کرد و لە سەری هەتا بنی وەکی پیازی پاکی کردەوە و لە دەستی پلکە زەکیەی نا! پلکە زەکیە ئاوڕەکی لە من داوە و گۆتی: برێ ئەو هەرایە هەمووی لە نیوچەوانی تووبووە سەر لووس! شێرۆ گۆتی: زەکیە چاوپان وەختی هەندێ نیە، ئەو مەنجەرە دۆڵمەم بدێ، وازگم دۆر و زوڕنای دەگێڕی لە برسان! زەکیە گۆتی: لۆ تووم نەهینایە هەتا بکەویە سەرێ! شێرۆ گۆتی: ئێ ئێ، هەر دێیە عیادەی لۆ زەخت گرتنێ، ئەوجە خۆت دەبینیەوە! داکم لۆ ئەوەی ئەو هەراو هۆریایەی لە سەر سەری بابم لابا، مەنجەرەکەی لە زەکیەی وەرگرت و گۆتی: ها کوڕم شێرۆکە ئێک دوو سرقان باوێ زارت! شێرۆ گۆتی: ئەڵلاهو ئەکبەر دایە عاجی، ئەوە ڕۆژ لە کیلای هەراتیە، بەمن دەرێی شێرۆکە، قەت ئەتوو نی! قادر قرپەستوور گۆتی: شێرۆ، لەوچەی مەکە و نانەکەی بخۆ، ئێرە خەستەخانەیە، نەک سەفرە! شێرۆ گۆتی: ئەتوو عەقت نەبی، دختۆر شێرۆ بە خۆی ئیشی خۆی زۆر باش دەزانی!
شێرو لە بەینی دوو قەرەوێران دانیشت و کەتە سەر دۆڵمەی، ئەمنیش دەستم دا قاپەکی و دوو سێ دۆڵمەم لۆ داکم تێکرد و گۆتم: دایە پارووە نانەکی بخۆ با بێیەوە سەرەخۆ، داکم گۆتی: بە خوای ڕۆرە هیچم پێناخورێ، درم وەها نەگیرایە جارەکیدی بە ئاسانی ببتەوە، زەکیە و قادر سووندیان لە داکم خوارد دەبی بڕەکی بخۆی! ئیدی داکم بە نابەدری ئێک دوو دۆڵمەی هاویشتە زاری، وەختەکی ئێک دوو خزمی سایەقەکەی پەیابوون و دوو سێ عەللاگەیان لە دەستی بوو، سەلامیان کرد و ئەحواری بابمیان پرسی، ئەوجە گۆتیان: وەڵلا نانمان هینایە، گۆتمان ممکینە برسیتان بی، دە فەرموون پارە ناناکی بخۆن! گۆتم: برا وەڵلا ئەو ئەزیەتەی نەدەویست، ئەوە پلکە زەکیەی جیرانمان مەنجەرە دۆڵمەکی هینایە، کابرا گۆتی: ڕەبی عافیەتتان بی، وەڵلا ئەمەش چار پێنج نەفەر کەبابمان لۆ هیناینە، گۆتمان با برسیتان نەبی! شێرۆ گۆتی: ئای دەستتان نەڕزی، ئەو کەبابەی تەعویلی ئەو خەتەی کەن بزانین کووە؟ کابرا عەللاگەکی دا دەست شێرۆی، شێرۆ فەوری کردیەوە و کەبابەکی دەرینا و لە سلۆری ئاوای کرد، گۆتم: شێرۆ ئەوە خراپ نیە ئەوەندەی دەخۆی؟ گۆتی: لۆ خراپە؟ خواردن هەموو دەمێ باشە نەک خراپ، دوایێ دختۆر شێرۆ بەخۆی ئیشی خۆی زۆر باش دەزانی، با چشتەکی دیشت پێ برێم، کەباب بیژییە و جێی خۆی دەکاتەوە!
پلکە زەکیە و قادر قرپەستوور بەینەکی باش دانیشتن، دوایێ هەستان و گۆتیان: ئەمە دەڕۆین، جیران ئەوسەر و ئەوسەری کۆرانێ هەمووی سەلامیان هەبوو، خەمی هیچتان نەبی و ئەمە مارینگۆ وەکی چاوی خۆمان دەپارێزین! زەکیە گۆتی: لە بیرم نەبوو، ئەو پارچە قووماشەم هینایە، وەختی خۆی بابی ڕەعمەتیم لە عەجێ هینابووی، هەر هەرمگرتبوو، متفەڕکە و بەسەری دادەن، ئیشاڵلا دەبیتە شفا! ئەمن لەگەر وشەی قوماشی ڕاجفریم و تەماشا داکم کرد، داکم تەماشایەکی کردم و سەرەکی بادا، لەبەر دری زەکیەی قووماشەکی لێ وەرگرت و بە سەر بابمی دادا!
دوو حەفتەمان بەڕێکرد و بابم ڕۆژ لە ڕۆژ باشتر دەبوو، وەیلهاتبوو دامان دەنیشاند و هوردە هوردە نانی دەخوارد، ڕۆژەکی دختۆر هات و بە هوردی تەماشا بابمی کرد و گۆتیە من: دەتانن بیبەنەوە مارێ، بەران ئەو دەرزی و دەرمانانەی لۆ بکڕن و هەتا بیست ڕۆژیدی برینەکانی لۆ تەداوی بکەن، دختۆرەکە ئیمزای دەرچوونی لە فایلەکەی داو ڕۆیی، ئەو ڕۆژە لۆمە ڕۆژەکی زۆر خۆشبوو، چونکە لە بینە و بەردەی خەستەخانەی ڕزگارمان دەبوو، لۆ عیلاجەکەش خەممان نەبوو، چونکە شێرۆ لە کۆرانی خۆمانە و قسووریش ناکا، پێویستیش ناکا پێی برێم، چونکە ئەو ئیشی خۆی زۆر باش دەزانی!
کەل و پەلمان خڕکردەوە و ئەمن و داکم و بابم و دوو سێ کەسی سایەقەکەی لەگەر شێرۆی هێدی هێدی بەڕێکەتین و گەیشتینە حەوشەی تەواری، شێرۆ گۆتیە کابرای بڕۆ تڕومبێلەکەت بینە ئێرە! کابرا گۆتی: ئاخر ئیزنم نادەن، شێرۆ گۆتی: بڕۆ برێ دختۆر شێرۆ وەیگۆ، دەوجە بزانم گەواد هەیە ئەتوو بگێڕتەوە! کابرا بەینەکی تەماشا شێرۆی کرد، ئەوجە ڕۆیی، وەڵلاهی هەندەی نەبرد تڕومبێل گەیشتە پێشەمە! بابمان سوار کرد و ئەمن و داکیشم سوار بووین و زۆر مەمنونی دختۆر شێرۆی بووین و بەرەو مارێ بە ڕێکەتین! داکم لە ڕێی گۆتی: شێرۆ قوون کەتی لە قەدەرە خۆی نیە، وەڵلا بابم دەستی دەڕوا ئەوجە لۆ!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 626 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!