کاتێک کە ڕۆحی سەرکردەکان لەمرۆڤایەتیدا جێگیردەبێت
#ڕۆزا حەمە ساڵح#
ئەم ژنە ژنێکی هەژار و لانەواز نییە، ئەم ژنە ناوی تاریا هالونینە لە ساڵەکانی 2000 - 2012 سەرۆک کۆماری فیللەندا بووە، لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەودا وڵاتی فیللەندا چووەتە ناو لیستی باشترین وڵاتەکانی جیهان لە ڕووی سیستەمی خوێندن و تەندرووستی و بیناسازیەوە، کۆمپانیا و کارگەکانی ئەو وڵاتە بوونەتە پێشەنگ لە جیهاندا، وەک کۆمپانیای نۆکیا، هەتا هەنوکە هەندێکیان هەر لە پلەکانی یەکەمیدان، وەک فارتسیلا و کاتژمێری وەرزشی سوونتو و بولار، ئەمە جگە لە کارگەی درووست کردنی کەشتیە زەبەلاحەکان و کارگەی دار و وەرەق و زۆر کارگەی تریش.
لە کاتێکدا وڵاتی فیللەندا ژمارەی دانیشتووانی 5، 5 ملێۆنە، وڵاتێکە کەشوهەوایەکی یەکجار سەختی لە زستاندا هەیە.
(بەهۆی ئەوەی لەو ساڵەدا پەنابەرێکی یەک جار زۆر ڕووی لەو وڵاتە کردووە) ، تێیدا سەرۆک کۆماری پێشووی فیللەندا بە جلێکی کۆنەوە دەردەکەوێت، کە لە بازارەکانی دەستی دوو کڕیویەتی و لەبەری کردووە، بەبی نان و ئاو بۆ چەند کاتژمێرێک لە شوێنێکی گشتیدا دادەنیشێت، وەک ئەوەی بانگەشە بکات و بە خەڵکی بڵێت (هەست بە مرۆڤە هەژار و لێقەوماو و پەنابەرەکان بکەن) ، تەنانەت دواتر هەستاوە و قوتویەکی گرتووە بە دەستییەوە، بە ناو بازاڕدا گەڕاوە، بۆ ئەوەی پارە بۆ پەنابەرەکان کۆبکاتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا پرسیاری ئەوەیان لێکرد کە بۆچی ئەم ڕۆڵەی بینیوە؟
وتی: دەکرا من کەسێک بوومایە لەو مرۆڤە لانەوازانەی کە هیچ جێگایەک شک نابەن و پێویستیان بە یارمەتی و هاوکارییە، بەڵام شانس کردی من بووم بە سەرۆک کۆمار، بۆیە بە پێویستی دەزانم کە هەست و سۆزم هەبێت بۆ ئەو جۆرە مرۆڤانە، ڕێز لە شکۆیان بگرم، دەرک بە ئازارەکانیان بکەم.
کاتێک کە ڕۆحی سەرکردەکان لەمرۆڤایەتیدا جێگیر دەبێت ئەو کات نیشتیمان و هاوڵاتییەکانی لە پێشەنگدا دەبن.[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,025 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!