مردی عالەمێ، بەعالەمێ خەو لێ کەتییه
مردووی خەڵکی، بە خەڵکی وایە خەوی لێ کەوتووە و نەمردووە، کەواتە هیچ ئازارێکی لای خەلک نییە و بە ئاسایی وەردەگیرێت، کۆست کەوتن زۆر بە ئازارە، چ جگەرگۆشە بێت یان خوشک و برا یان هاوژین و هاوسەر و خزم و کەس وکار و خوێش، بۆیە لە پرسە و تازیەکاندا دەوترێت: چاوی ساحێب تازیە گەورەیە، هەموو ئەو کەسانە دەبینێت کە بۆ دڵدانەوە و دڵنەوایی دەچنە پرسەکەوە، کەسیش لە ئازاری لەدەستدانی کەسی نزیک تێ ناگات مەگەر خۆی بەسەری هاتبێت، ئینجا ئەو حاڵەتە ڕاستەقینەیە بووە به و ئیدیۆمە، وەکو هۆشیاری و ئامۆژگاری و ڕێنمایی دەوترێت: مردی عالەمێ، بەعالەمێ خەو لێ کەتییە.
[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,492 keer bekeken