ئەمڕۆ جیاواز لە ڕۆژان
بەیانی لە خەو هەستام
زۆرئاسوودە و کامەران
لە بەر ئاوێنە وەستام
ڕووخسارم شت بە سابوون
قژم جوانکرد بە شانە
بۆ نانخواردنی جەژن
ڕۆشتم بەرەو چێشتخانە
ئای چەند خۆشبوو کەبینیم!!
دایەو بابە وەستابوون
بۆ نانخواردنی جەژن
لە چاوەڕێی مندا بوون
منیش بە دڵ و بە گیان
تەوقەم لەگەڵدا کردن
بە ماچ و دەست لەملانیان
جەژنم لێ پیرۆزکردن
وتم سوپاس بۆ یەزدان
کە ئێوەی بە من داوە
هێندە بەرز و بەڕێزن
جێگەتان لە سەرچاوە
هەرچەندە کەجەژن دێ
خێر و خۆشیی پێوەیە
بەڵام خۆشی و جەژنی من
بە هۆی بوونی ئێوەیە
22-06-2017 چوارشەممە
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (268) ی گۆڤاری (جگەرگۆشەکان) و ژمارە(133) ی گۆڤاری (گوڵەکان) بڵاوکراوەتەوە.
هەروەها لەلایەن کاک (موحەمەد عەبدوڵا) ئاوازی بۆ دانراوە، بە دەنگی هەردوو خاتوونی بەهرەمەند (کەما و کاشان) بە گۆرانی و تراوە و لەبەرهەمی وایزتیڤی یە. .
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 863 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!