قوماش 59
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
هەموومان هاتینە خوارێ، دوو سێ جاشیش لەگەر ئینزیباتە عارەبەکەی ڕاوەستابوون، ئێک لە جاشەکان هاواری کرد: یاڵلا هەویەتان عازرکەن، ئەمە هەرکەس هەویەی خۆمان دەرینا و چاوەڕێبووین بێن لێمان وەرگرن، ئینزیباتە عارەبەکە چووە ناو جێبەکەی هەتا بیپشکنی بزانی هیچی تێدایە، بەینەکی باش گەڕا، دوایێ هاتە خوارێ، گوشەکی بەدەست بوو، گۆتی: هاي الگونیة مال منو(ئەو گووشە ئی کێ یە)؟ پیرەمێردەکمان لەگەر بوو تەمەنی لە بەینی پەنجا و شێستی دەبوو، گۆتی: ئیمنە! ئینزیباتە گووشەکەی هەرڕێشت و دەوری هەشت نۆ گلۆز(تەکە) پاکەتی جغارەی بەگۆڕێ وەرکرد، ئەوجە گۆتیە پیرەمێردەکەی: شتسوی بکل های الجگایر(ئەو هەموو جغارەی چ لێدەکەی)؟ ئەمن لۆ پیرەمێردەکەم تەرجوومە کرد، گۆتی: وەڵلا دەیکێشم! کابرای عارەب ئەعسابی نەما، گۆتی: لو تودی للمخربین گواد ابن الگواد(یان لۆ موخەڕیبان دەبەی گەوادی کوڕی گەوادی)؟ وەکی لۆ پیرەمێردەکەم تەرجوومە کرد، پیرەمێردەکە ڕاست شێت بوو، یەک بە دەنگی هاواری کرد: ئەتوو گەوادی، بابت گەوادە، سەدام گەوادە، هەی بێ شەرەفی گەواد، ئەمن ئی ئەو عومرەیمە برێیە من گەواد! کابرای عارەب تێگەیی، غاریدا و کەتە سەر پیرەمێردەکەی بە پێلەقان، نەیەک نە دوو نە دە، ئەمە هەروەختبوو شێت بین، دووجار لەجێی خۆم جولام بچم لەبەر دەستی دەرینم یان لێی دەم، سایەقەکە لە تەنیشتە من بوو قۆری گرتم و گۆتی: نەچی، دەتکوژی! لەهەمووی ناخۆشتر جاشەکان لوولەی کلاشینکۆفیان لەمە کردبوو، زۆر تەئکید بووم بجولاباین دەیانکووشتین، کابرای پیرەمێرد لەتاو ئازاری یەک بەدەنگی هاواری دەکرد، ئەو سەگبابەش بە پێلەقان لە دەموچاوی دەداو هەموو کەپوو و دەوی کردە خین! کەس نەدەوێرا بچتە پێش و لەبەر دەستی دەرینی، وەختەکی مەسوولی سەیتەرەکەی لە ژۆرێ هاتە دەرێ، دوو ئەستێرەی لەسەر شانی بوو، گۆتی: هذا الشایب شمسوي(ئەو پیرەمێردە چی کردیە)؟ ئێک لە جاشەکان گۆتی: سەیدی جوونی بە سەیدولڕەئیسی دایە! کابرای زابت گۆتیە ئینزیباتەکەی: جیبە لهنا(بیهینە ئێرە)! ئینزیباتەکەش بە پێلەقان بردیە کن زابتەکەی، زابتەکە دەبانچەی لە نێکی کردەوە و یەک ئێدەکی لە تەختی نیوچەوانی داو دەم و دەست کووشتی! ئەوجە گۆتی: الي يحجي علی سید الرئيس هذا مصيره(ئەوەی جوون بە سەیدولڕەئیسی بدا ئەوە چارەنووسیتی)! ئەوجە گۆتیەمە: یاللە ڕوحوا یا کلاب(یاڵلا سەگینە بڕۆن)، ئەمە بە پڕەپڕ سواری جێبەکەی بووین و بە ڕێکەتین، مەیتی پیرەمێردەکە و پاکەتە جغارەکان لەوێ بەجێمان! لەناو جێبی هەرهەموومان لە پڕمەی گریانێمان دا و ئاگر لە هەناومان بەربوو لۆ ئەو پیرەمێردەی، لە هەمووش ناخۆشتر ئەو جاشە خوێڕیانە بوون کە بە مردیتی وەرگەڕابوونە پیرەمێردەکەی بە پێلەقان!
هەتا گەیشتینە بالیسانێ کەس لەبەر گریانێ قسەی پێنەکرا و هەرهەموومان نووتقمان گیرابوو، کابرای سایەق، جێبەکەی ڕاگرت و هاتە خوارێ و گۆتی: تفوو لەو ژیانەی ئەمە دەیبەینە سەری و تفوو لەو پارەی بەو وەزعەی پەیای دەکەم! ئەمن هاتمە خوارێ و پارەم دایێ، وەریگرت و گۆتی: بەس بزانم ئەتوو لەچ دەگەڕێی، کەس بەپێی خۆی چوویتە بەردەستی عیزڕائیلی!
لە جێبەکەی دوورکەتمەوە، دوو جاحێرم دیت لە دیار سێ چار بزنان ڕاوەستابوون، چوومە کنیان و سەلامم لێکردن، زۆر بە گەرمی وەرامیان دامەوە، گۆتم: نازانن ئەو پێشمەرگانەی لەگوندینە لەکێنە؟ گۆتیان لە کێنە، هەر مزگەفت نیە، بڕۆ لای مزگەفتێ دەیانبینیەوە، منارەکەی دەبینی؟ گۆتم: دەبینم، گۆتیان بڕۆ وێندەرێ کێت بوێ دەیبینیەوە! سوپاسم کردن و شۆڕ بوومەوە لۆلای مزگەفتێ، وەختەکی نێزیک بوومەوە، کۆمەرەکم لەوێ دیت خەریکی شەبەکە(یاری باڵە)ی بوون، تەواو چوومە پێش دیتم ئەوەی کەپسی لێدەدا بازۆیە! بازۆ ڕدێنەکەی گەورەی بەردابۆوە، شەروارەکی شۆڕی لەبەربوو، جەمەدانیەکەی لەسەر کربۆوە و لە ملی کردبوو، پشتی لەمن بوو، نەموویست بەناوی خۆی گازی بکەم، نەکوو ناوی بزانرێ، دەمزانی هەموو ناوی نهێنیان هەیە، سوڕامەوە ئەو دیووی و چوومە بەرامبەری، لەگەر کەپس لێدانێ چاوی بەمن کەت، بەینەکی ڕاوەستاو تەماشای کردم، وەکی برێی دەیگۆ هەوە هەونیە! کە تەئکیدبوو هەوم، یەک بە دەنگی هاواری کرد: پرتەقاااااااااااار! ئەوجە بە غاردان لۆم هات، باوەەشی پێکردم و لە هۆڕژنی گریانێیدا، تووند تووند ئەمنی گرتبوو و بەری نەدەدام، جەماعەت هەمووی دەستیان لە گەمەکەی بەرداو تەماشامەیان دەکرد، هەردووکمان زۆر گریاین، دوایێ قۆری گرتم و گۆتی: وەرە وەرە، ئەوە ئەتوو لە عاسمانێ بەربوویەوە و کەتیە ئێرە، یان باز چنگی لێدایی و هەریفڕاندی لۆ ئێرە، گۆتم: هەر لێی گەڕێ بازۆ، مەسەلەکە دوور و قۆرە، دەبی دابنیشین و لۆت بگێڕمەوە!
بازۆ ئەمنی بردە کن برادەرەکانی ئێک ئێکی پێ ناساندم، ئەوجە گۆتی: وەرە بچینە بن ئەو دارێهێ لێ دابنیشین و تێر تێر باسی قەرات و منارەم لۆبکە، جارێ پێم برێ هەولێر کووە؟ گۆتم: برێم کووە، دەڕوا، گۆتی: خەبەرم لۆ هات لە دائیرەی ئەمن بەربووی، بەران نەمدزانی کوو نامەکت لۆ بنێرم و ئەحوارت بپرسم، ئاسان نیە ئێکەکی ببینیەوە و سیقەت پێی هەبی! بەس ئەتوو بەمن برێ، هەورین چی بەسەرهات؟ گۆتم: هەورین چی بەسەرهات، خۆی کردە بەراگێڕی من و زریانی برای، مێردی بەو سەرۆک جاشەی کرد و ئێستا خێزانی ویە! بازۆ بەو خەبەرەی زۆر تێکچوو، ئاو بە هەردوو چاوی داهاتە خوارێ، گۆتی: کوو ئەو ئیشەی کردیە؟ گۆتم: نەیکردبا ئەمن و برایان دەکووشت، نەیوویست بکوژرێین! ئێستاش ئەمن لۆ چشتەکیدی هاتیمە، گۆتی: برێ! گۆتم: دائیرەی ئەمن ئەمنیان ناردیتە کنەتوو هەتا قەناعەتت پێبکەم بێیەوە و خۆت تەسلیم کەیەوە، بەران بازۆ نەکەی شتی وا بکەی، وەڵلا وەبیللا هەر بێیەوە دەتکوژن، کورە دیسان پێت دەرێم نەکەی بێیەوە، گۆتی: باشە ئەتوو بچیەوە و ئەمن لەگەر نەبی، ئەزیەتت نادەن؟ گۆتم: باوەڕ ناکەم، دەرێم نەهاتەوە و تەواو! بازۆ بەینەکی بێدەنگ بوو، دوایێ تەماشای منی کرد و گۆتی: وەلەو ئەتوو بەگێی منت نەکرد، بەران ئەمن بە گێت دەکەم و نایێمەوە! گۆتم: چم بە گێی نەکردی؟ گۆتی: چەند جارم پێ گۆتی: هەورینی هەگرە و بڕۆ لایەکی، بەگێت نەکردم و نەکردم، ئێستا هەرتگرتبا تووشی ئەو وەزعەی نەدەبووی!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 732 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!