هەندێ وشە و دەستەواژەی کۆییانەی ژنان
ئاخرت خێربی. (ئەم دەستەواژەیە، ژنانی کۆیە بەکاری دەهێنن، کاتێک چاک و چۆنی، لەگەڵ کەسانی بچوکتر لە خۆیان دەکەن، بەتایبەتی بۆ کچان بەکاری دەهێنن).
جەرگت نەسوتێ. (ئەم دەستەواژەیەش، ژن لەگەڵ ژن بەکاری دەهێنێت، واتە خوای گەورە، منداڵەکانت لێ نەستێنێت).
بەداکی کوڕان بی.(ئەم دەستەواژەیەش، ژنان بە ژنانی دیکەی دەڵێن، بەتایبەتی ئه و ژنانەی کە تازە مێردیان کردووە).
قەلبت ساغ بی، در بەخەم نەبی.(لەکاتی چاک و چۆنیدا بەکاردێت). [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,014 keer bekeken