دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق:
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر شاری #هەولێر# دەکات.
ئەمجۆرە هێرشانە بەئامانج گرتنی ئارامی هەرێمی کوردستان و سەروەری خاکی عیراقە، بەنیگە#ڕانیە#کی قووڵەوە لەم پێشهاتانە دەروانین و پاراستنی ئارامی هەرێمی کوردستان و خەڵک و خاکەکەی بەئەرکێکی لەپشینەی هەموولایەک دەزانین.
ئەم پەلامارانە تەنها نائارامی دەخوڵقێنێ و خزمەتی بەرژەوەندی هیچ لایەک ناکات. پێویستە لێکۆلینەوەی ورد بکرێ بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی.
ئەم پەلامارانە کە مەترسین بۆ سەر هەرێمی کوردستان، پێویستە هانمان بدات بەگفتوگۆی بەرپرسیارانەی نیشتمانی کێشەکان چارەسەر بکەین و ڕیزەکانمان یەکبخەینەوە.
هەرێم کەمال ئاغا
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
13-3-2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,492 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!