بە هەموو بایەک جۆخین سوور نابێتەوە
وتراویشە: لە هەموو هەورێ باران نابارێت یان هەموو سمێڵ سورێک هەمزاغا نییە یان هەموو چەک بەدەست و بەرگ بۆرێک پێشمەرگە نییە ئه و ئیدیۆمەش هاوشێوەی ئەمانەیە، جۆخین واتە خەرمانی بەکاوکۆتەوە، هەم دانەوێڵە و هەم کایەکەشە بەیەکەوە، بە شەنەبا و شەن و که و دان و کایەکە لە یەکدی جیادەکرێتەوە، لە کۆندا بۆ گاڵتە و گەپ و بەڕێکردنی کۆڕ و دانیشتنەکان دەیانکردە مەتەڵۆکە و دەیان ووت: کاچوو مادانی چییە؟ مەبەستیان ئه و جۆخین و خەرمان و ڕەوسە و شارایە بووە، کە بە هۆی کزە و سروە و بای شەماڵەوە بووە نەوەک ڕەشەبا و گڕەوفڕە، چونکە ڕەشەبا دانەکەش لەگەڵ خۆی دەبات و جوتیار و وەرزێر ڕەنج بە خەسار دەکات، بەڵام بای شەماڵ هەم فێنکی دەداتە کاکی جوتیار و سەپان هەمیش بە هێواشی تەنیا کایەکە لە جۆخین و ڕەوسەکە دوور دەخاتەوە بەمەش خەرمان سوور دەبێت و گەنمەکەی دەبێتە ڕەوسە، ئینجا ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت: بە هەموو بایەک جۆخین سوور نابێتەوە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 95 keer bekeken