قوماش 103
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
ماوەکی باشم لە گوندی بەڕێکرد، پەیوەندی و خزمایەتیم لەگەر خزمانی گوندی نوێ بۆوە، زۆربەی شەوان لە دیوەخانەکەی مام حاجی ئەسعەدی دادەنیشتین، زۆرجار خزمانی شاریش دەهاتن و هەتا درەنگ دەمانەوە و پاشان دەچوونەوە شاری، ڕۆژەکی لە حەوشەی ماری باپیرم عەلی پارم بە دیواری دابوو و دانیشتبووین، عەبدوڵلای مام ڕەسوری لەسەر دیواری گۆتی: وابزانم شەڕ ڕاوەستا، دەرێن خومەینی خیتابەکی دایە و گۆتیتی: بەمن با پەرداخە زەهرەکم خواردباوە بەران ئەو شەڕەم ڕانەگرتبا، ئیدی تەواو شەڕی ناکەین و داوای ئاشتی دەکەم لەگەر عێراقێ! بەپەلە ڕادیۆمان کردەوە و گێمان دا ئێسگەی کوردی بەغدایێ، دیاربوو تەپر و مۆسیقا و هەرا بوو، بەینەکی گێمان دایێ و وەختەکی گۆتی: فەرموون لەگەڵ ئەو هەواڵە گرنگە: ئێران ڕازی بووە بە ئاشتی و شەڕی وەستاند، سەرۆکی فەرماندەش سەدام حوسێن خوا بیپارێزی بڕیاری دا شەڕ بوەستێنێ، هەندەی نەبرد بووە تەقە، هەرچی جاش و ڕەفیق حزبی بوو کردیە تەقەی خۆشی، بووە هەرایەک نەبیتەوە، لە موجەمەعی شاوێسی بارەگای حزبی بەعس هەبوو، پێیان دەگۆ مونەزەمە، لەوێ تەقەکی ئێگجار زۆر کرا، باپیرم عەلی هەرچەند دری خۆشبوو بەو شەڕ ڕاوەستانەی، بەران خەمەک لە دەم و چاوی دادەباری، گۆتم: خێرە بێتاقەتی؟ گۆتی: وەڵلاهی درم خۆشە بەو شەڕ ڕاوەستانەی، بەران زۆر دەترسێم کاکەڕەش(بەسەدامی دەگۆ کاکەڕەش) بەو میللەتی کوردەی دابێ و هەمووی خلاس کا، چونکە کورد هەمووی فیراری کردیە و عەسکەری لۆ نەکردیە، پێشمەرگەش ئەزیەتیان دایە، ئەو دڕکەی لەبن پێی ئەو کوردەی دەردەینی! باپیرم قسەکەی ڕاست تەواوبوو، سەدام بەچەند مانگەک پێشتر بە هەزاران کوردی کووشتبوو و چار هەزار گوندی ڕوخاندبوو و سەت هەزار کوردیشی ئەنفال کردبوو، گوند ڕوخاندن هەتا بن هەولێرێ هات و قسە هەبوو شاوێسیش بگریتەوە، خەرک لەو وەزعەی بێتاقەت بوو، ئەوەی فیراریش بوو چارەنووسی دیار نەبوو، نەیدەزانی چبکا، زۆربەی خەرک باوەڕی وابوو لێبوردنەکی گشتی لۆ فیرار و موتەخەلیف و زیندانییان بدرێ و حکومەت لێیان خۆشبی!
شتەکەش هەروا دەرچوو، هەندەی نەبرد حکومەتی عێراقی لێبوردنەکی گشتی لۆ هەمووان دەرکرد، گۆتی: هەرکەس لە شاری خۆی پەیوەندی بەو ئۆردوگا سەربازییەی بکا کە لێیتی، ئەوە خەبەرەکی خۆشبوو، هێوارەکی داک و بابم لەگەر دختۆر شێرۆی هاتن و گۆتیان: وەڵلا هاتینەوە بتبەینەوە، ئەوە لێبورنی گشتی دەرچووە، دەوجە کەل و پەلەکانت بپێچەوە و بابچینەوە شاری، ئەمنیش کەل و پەلم پێچاوە و خوا حافیزیمان لە هەمووان کرد و سواری تڕومبێلی بووین و گەڕاینەوە هەولێرێ!
سبەینێ دەوری سعات دەی لەگەر یەک دوو جیرانان کە ئەوانیش فیرار بوون، چووینە معەسکەری هەولێرێ و خۆمان تەسلیم کرد، ناویان نووسین و فۆڕمەکیان پێ پڕکردینەوە و پەنجە مۆرمان کرد و گۆتیان بڕۆنە ژۆرێ، ئیدی ئەمەیان هەموو لە گۆڕەپانەکی گەورە ڕاگرت و گۆتیان سبەینێ وەرن بە جلکی عەسکەری دەوام بکەن، زابتەک قسەی لۆ کردین، گۆتی: ئەنگۆ هەمووتان هەقی ئەوەتان هەیە گووللە باران بکرێن، چونکە ترسنۆکن و شەڕتان نەکردیە لە دژی فارسە ئاگر پەرستەکان، بەران سەرۆکی فەرماندە لێبوردنی گشتی دەرکردیە و هیچمان پێناکرێ! یاڵلا بڕۆنەوە و سبەینێ سعات حەفت بە جلکی عەسکەری لێرە ئامادەبن، ئیدی پەرتەمان لێکرد و لە ناو معەسکەری دەهاتینە دەرێ، گێم لێبوو ئێکەک گازی دەکردم، ئێک دوو جار ئاوڕم داوە کەسم نەدیت، وەختەکی یەک لە پشتەوە دەستی لە ملی کردم، ئاوڕم داوە دیتم سەفینە!
باوەشمان پێککرد و تێر تێر دەنگ و باسی ئێکدیمان پرسی، گۆتم: دیارە خۆت تەسلیم کردتەوە؟ گۆتی: ئەرێوەڵلا دەمەکە چاو لەتوو دەگێڕم، گۆتم: بەشکو بتبینم! گۆتم: وەڵلا چاوم ڕۆن بۆوە، بەڕاستی غەریبیم دەکردی، ئەو ماوەی لەکێبووی؟ گۆتی: وەڵلا هەر لە مارێبووم، خۆم مات کردبوو، باشبوو ئەو لێبوردنە دەرچوو، بەشکو لایەک بە لایەکی ببی لەکۆر عەسەری ببینەوە، گۆتم: خوا گەورەیە! ئیدی لەگەر سەفینی پێکەوە چووینە دەرێ، ئەو چۆوە کوران و ئەمنیش لۆلای خەستەخانەی جمهوری.
ماوەی مانگەکمان بەو شێوەی بەڕێکرد، سبەینان دەچووین و نیوڕانان دەگەڕاینەوە مارێ، لە معەسکەری وەرەقەکیان لۆ کردبووین و پێ دەگەڕاین، هوردە هوردە ژیانم ئاسایی بۆوە، هێواران دەچوومە بازاڕی و برادەرەکانم دەدیتن، پاش مەغریبەکی لەگەر داکم و بابم دانیشتبووین، داکم بەرگە بالیفەکانی مارێی شووشتبوون و ئێک ئێک لە بالیفی دەگرتنەوە، گۆتیە بابم: ئەوە لۆ قسەکی ناکەی، ئەدی نەتگۆ بێتەوە قسەی لەگەر دەکەم! بابم پاری بە بالیفی دابوو، قیت بۆوە و گۆتی: ئەرێ کوڕم، ئەتوو بەتەمای لەمن ببیە وەلی دێوانە و هەتا دەمری ژنێ نەینی؟ گۆتم: دەینم دەینم ئیشاڵلا، بەس سەبرەکم لێبگرن، گۆتی: کوڕم پێشترێ گیرابووی، ماوەکیش فیرابووی، ئێستا واچوویەوە عەسکەری، کێ دەرێ چار ڕۆژیدی تەسریح نابی، با لە ئێستاوە خەمەکت لێبخۆین و ئێکت لۆ دەستنیشان بکەین، وەڵلا ڕەفیقی توو، هەر ئێکی دوو سێ منداری هەیە، کوڕم دەبەس ئەزیەتی مە بدە هەی بابەکەی بابم! گۆتم: بابە، دایە! ئەنگۆ باش دەزانن ئەمن برینەکی زۆر گەورەم لە هەناوی دایە، ئەو برینە وەها بە ئاسانی تیمار ناکرێ، تازە ئاسان نیە ئەمن پاشی هەورینی لەگەر ئێکیدی سەر بە بالیفەکی بکەم، خێرتان دەگاتێ وازم لێبینن، ئاخر ناکرێ ئەمن ژنەکی بینم و دریشم لای ئێکیدی بی، ئاخر ئەو ژنە تازە گوناحی چیە؟ بابم گۆتی: ئاخر هەی کوڕی من، وەڵلا وەبیللا تروسکاییەکی گچکەم بدیتبا لە مەسەلەی توو و هەورینی، دەمگۆ نەک سارەک، سەت ساریدی ڕاوەستا، بەران بڕوا بکە ئەوەی ڕۆشنایی بی نایبینم، کوڕم ژیان بەردەوامە و لەسەر کەس ڕاناوەستی، ئەو ڕۆیی و تەواو، پێم باشە ئەتووش خەمەکی لەخۆت بخۆی، داکیشم گۆتی: وەی کوو هەناوی مەت پڕی خین کردیە، ئەرێ بابە، ئەتوو و ئەو هەورینە لەیلێ و مەجرومن، خۆ لەیلێ و مەجروم نینە، دە بەس وازی لێبینەو تەواو! ئەمنیش لۆ ئەوەی ئەو مەسەلەی لەکۆرەخۆم کەمەوە، گۆتم: دەزانی چیە، دە ئەنگۆ سەبرەکم لێبگرن، بزانم ئەو عەسکەریەم چی لێدێ، ئاخر کێ نارێ دوو ڕۆژیدی ڕەوانەی بەسرەم ناکەم و لەوێ نامینێمەوە، با ئەو عەسکەرییە یەکلایی ببتەوە، هەنگی قسەکی لێدەکەین! باشبوو داکم و بابم قەناعەتیان کرد و گۆتیان: باشە کوڕم باشە، خوا کووی باشە ئەوهات لۆ بینی!
نیوڕانەکی تازە لە عەسکەری هاتبوومەوە، لە دەرکەی درا، چووم کردمەوە موختاربوو، پاش چاک و چۆنی، گۆتی: سبەینێ سعات دە بڕۆ دائیرەی ئەمن ئیشیان پێتە! گۆتم: هیچ بووە؟ گۆتی: نازانم، بە منیان گۆتیە پێی برێ بابێ! بابیشم هاتە دەرێ، بەخێراتنی موختاری کرد و زانی مەسەلەکە چیە، گۆتیە موختاری: ئەگەر دەزانی خەتەرە، هەتا خەمەکی لێ بخۆم، موختار گۆتی: خەمی کوو دەخۆی، کەس هەیە بەرامبەر دائیرەی ئەمن بتانی خۆی بابدا!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 533 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!