لە گوندێ دەماڵ و دوازدە ڕیش سپینه
ئیدیۆمی هاوشێوەی ئەمە هەیە وەکو (قادیانە، سەد ئاغا و یەک شانە، ئاوەدان بێ حەریر، هەر گوندێک و نۆ میر، گەڵناغاج خۆش گەڵناغاج، دوازدە ئاغا و یەک کرمانج، من میر و تۆ میر، ئەی کێ جێگامان بۆ داخا، شێخە دێیە کێ بەکێیە؟ شارەدێیە کێ بەکێیە؟) لێرەش لە گوندێکی دەماڵی، دوازدە ڕیش سپی لێیە، واتە ژمارەی ئەوانەی خۆیان بەبراگەورە و ئاغا و کەسی یەکەمی گوندەکە دادەنێن زیاترە لە ژمارەی ماڵەکانی گوندەکە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە گوندێک دەوترێت کە کەس کەس نەخوێنێتەوە و هەمووی هەر خۆی بە براگەورە و ڕیش سپی ئاوایی دابنێت.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 769 keer bekeken