قەبرم دەمی بەتاڵه
قەبر و گۆڕ ڕووبەرێکی بچوکە دوومەتر و گەزێکە، لە وڵاتی کوردەواری دوا مەنزل و شوێنە ئەگەر مرۆڤ قسمەتی بێت، دوای مردنی تێیدا بەخاک دەسپێردرێت و دەنێژرێت، ئەوانەی لە مردن ناترسێن کفن و گۆڕ بۆ خۆیان ئامادە دەکەن بەر لەوەی بمرن چ بە هۆی بیروباوەڕییانەوە بێت یان بە هۆی بوێری و ئازایەتیانەوە بێت، ئه و گۆڕانەی ئامادەکراون دەمیان واڵا و کراوەیە، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و کەسێکی پاک و بێگەرد و بێ باک و بێ ترس بۆ بێمنەتی و نەسڵەمینەوە لە زوڵم و ستەمی دەسەڵاتداران دەڵێت : قەبرم دەمی بەتاڵە واتە مردن هەر یەکجارە و ئه و لینگە فڕتێیەی ناوێت یان مردن مردنە لینگ بزافتن چییە؟.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 594 keer bekeken