نان و پیازی پێوە دەخۆن
لە وڵاتی کوردەواریدا، لە سەردەمانی زوودا تا دوای حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی بیستەم، خەڵکی زۆر هەژار و کەم دەرامەت بوون، ڕژێمی دەرەبەگایەتی(میرەدێ و بەگزادە و ئاغادێ، شێخەدێ، مەلادێ، کێخوا دێ و سەیدەدێ و...تاد) لە گوندەکاندا پەیڕه و دەکرا و ئه و توێژانە دەسەڵاتداربوون و خاوەنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و کارێزەکان و بڕگەکانی بەرهەمهێنان بوون، هەر ئەوانە نوان و سابات و دیوەخانیان هەبوو، بەهۆی سیستەمی ئابوری ژیانەوە هەر ئەوان نان و پیازێکیان هەبوو، ئەوانیتر خەڵکی ڕەمەکی و ڕەشۆکی بوون، ئینجا ئه و مسکێن و ڕەعیەت و خەڵکە ڕەشۆکیەی لە خزمەتی ئه و سیستەمەدا بووایە ئەوا نان و پیازێکی دەست دەکەوت بە مەمرە و مەژی و کولەمەرگی ژیانی بەسەر دەبرد، چینێک لە کۆمەڵگا پەیدابوون و ئه و نا یەکسانی و نادادییەیان پێ قبوڵ نەدەکرا، بۆیە نان و پیاز خۆرەکانی دەرباری ئاغا و شێخ و میرەکان ئه و بیرە نوێیە و نیەت و مەرامەکانیان بۆ ئاغاکانیان دەبردەوە تاوەکو نان و پیازێکی زیاتریان دەست بکەوێت، بە مەراییەوە هەموو ئه و حاڵەتانەیان دەگواستەوە، ئیتر لەمەوە تا ڕۆژانی ئەمڕۆ ئه و ئیدیۆمە جوانە پەیدابووە، بە هەموو ئەوانەی قسە دەگێڕنەوە و دەگوازنەوە بۆ دەسەڵاتداران، بۆ سوود لێ بینین و دەستکەوتێکی مادی کەم، بە تەوسەوە پێیان دەوترێت: نان و پیازی پێوە دەخۆن، هەروەها لە بواری قسە وقسەلۆکی کوردەواریشدا بۆ ئەوەی بابەتێک چارەسەر بێت و نەتێنێتەوە خەڵکی زیاتر پێی نەزانن بە ئامۆژگارییەوە دەوترێت: ئه و بابەتەی زوو چارە بکەن بە خەڵکی نان و پیازی پێوە نەخوات.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,454 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!