چاکی کەلەکی
شوێن: نێو ڕەز و باخەکانی نیو گوندی گوڵانێ.
مێژووەکەی دیار نییه، بەڵام خەلکی گوندەکە پێیان وایه کە جەنگاوەریکی لەشکری ئیسلام بووبێت و لەوێ بە کوست جووبێت. بۆیە میژووەکەی بۆ سەرەتای هاتنی سوپای عەرەب بۆ سنوورەکە دەگەرێتەوە.
خەڵکی گوندەکە سەردانی دەکەن یان هاواری دەکەنی، بۆ نەخۆشی و مراد داواکردن.
مەزارەکە لە بن درەختێکی بەتەمەن و گەورەدایه، تاقەگۆڕە.
لە بەر ئەوەی کەلەبەردیکی گەورەی بەدەوردا کراوە، هەر بۆیە پیی دەگوترێت چاکی کەڵەکی.
[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 337 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!