بووکەکەمان زۆر جوانە، بالوکەی لە لێوانه
بووک: کیژێکە تازە مارە کرابێ و بە شوو درا بێت، لە سەروبەندی دەزگیرانی و گواستنەوە و زەماوەندیدا هەر بووکە، لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا تا درەنگانێک کە کوڕ و کچیشیان پاچەڵە و گەورە دەبێت هەر دەڵێن: بووکی حاجی خدری یان بووکی پوور ئایشێ، بالوکە یان بالووک یان بالوویک: گرێیەکی بچکۆڵانەیە لە جەستەی گیانداران پەیدا دەبێت، لە دەست و قاچ و دەم و لێوی مرۆڤیش دێت، له و ئیدیۆمەدا بووک و بالووکە ڕۆشناییان خراوەتە سەر: بووک جوانییە و بالووکەش ناڕێکییه، بەتایبەت کە لە شوێنێکی دیاری وەکو دەم و لێو بێت، ئه و ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک یان کارێک کە لە هەموو بوارەکەوه لێهاتوو نەبێت، بەڵکو خاوەنی پەڵە و هەڵەشەیی و نەنگیی و خاڵی خراپ و ناشیرینیش بێت، بەتەوسەوە وتراوە: بووکەکەمان زۆر جوانە، بالووکەی لە لێوانە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 549 keer bekeken