دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:
ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2022، جارێکی دیکە گرووپەکانی لەیاسا دەرچوو، لە ناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەکیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات کرد.
مووشەکەکان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات کەوتوونەتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهاتووە.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە دەستیان پێکردووە.
شایانی باسە، ئەمە چەندین جارە لەو ناوچەیەوە، موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی قەزای خەبات دەکرێن،
شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
1ی ئایاری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,409 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!