تانەی دۆست، لە تیری دوژمن تیژترە
تانە: تەشەر، توانج سەرکۆنەکردن و قسە فڕێدان و هاوێشتنە بۆ کەسێک شێوەی پەلارە کوێرەیە ، یان قسەی بە توێکڵ و گاڵتە پێکردنە کە دەبێتە مایەی نیگەرانی، هەندێجاریش بۆ بەبیرهێنانەوەی کاری نابەجێی مرۆڤێکە، لەهەموو ئه و حاڵەتانەدا مرۆڤ پێی دڵتەنگ دەبێت، چونکە لەوانەیە ببێتە مایەی ناوزڕاندن و لەکەداربوون و ئابڕووچوون، ئینجا کاتێک خزمێک یان هاوڕێیەک ئه و تانەیەت لێدەدات لەبەرئەوەی جێگەی متمانەیە و هەموو ڕاز و نهێنیت دەزانێت، زۆر بەئازارترە وەک لە ناحەز و نەیاران، چونکە کارێکە لە دۆست چاوەڕێ ناکرێت و لێی ناوەشێتەوە، تیری دوژمن ئه و کاریگەرییەی نییە و نابێت، چونکە چاوەڕوانکراوە و دەتوانرێت شوێنی برینەکەی بە تۆڵەکردنەوە ساڕێژببێتەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە خزم و ئەحباب و دۆست چاوەڕوانکراونییە، بۆ دوژمنیش دەتوانرێت تۆڵە بکرێتەوە بۆیە بە نیگەرانیەوە بۆ ئه و حاڵەتە وتراوە: تانەی دۆست، لە تیری دوژمن تیژترە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 744 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!