پڕ و پوچە
ئەم ئیدیۆمە لە ڕوی وشەسازییەوە، لە دوو ئاوەڵناو پێکهاتووە، کە واتاکانیان پێچەوانەی یەکدییە، ئاوەڵناوی (پڕ)، بۆ شتێک بەکاردێت، کە پڕ بێت و بێ ناوەرۆک نەبێت، واتە: ئەگەر ڕوخساری دەرەوەی جوان و تەڕ و تازە بێت، ناوەوەشی بە هەمان شێوە پوچەڵ نەبێت. بەشی دووەم: (پوچ)، واته: بۆش و بەتاڵ و شتی بێ ناوەرۆک، هەندێکجار وشەی (گەندەڵ) یش بۆ وەسفکردنی تایبەتمەندی لەمجۆرە بەکاردێت، گەندەڵ: لە بنچینەدا بە ڕوەک یان میوەیەک دەوترێت، کە لە ڕوخساری دەرەوەیدا، کەم و کوڕی تێدا دەرنەکەوێت و ناورۆکەکەشی گەنیو و خراپ بێت، دواتر ئەم دەستواژەیە بۆ بواری کۆمەڵایەتیش گوێزراوەتەوە و لە بواری ڕامیاریشدا بە دەسەڵاتێکی خراپ و ناوەرۆک پوچ و گەنیو، دەوترێت: گەندەڵ.
ئیدیۆمی پڕو پوچ : بۆ شتێک، یان کەسێک بەکاردێت، کە هیچ و پوچ و بێ کەڵک بێت، واتە: بە ڕوخسار پڕ و بەکەڵک و باش دیاربێ، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ نەبێت و لە ڕواڵەتدا دژی ناوەرۆکەکەی بێت بە تایبەتی ئەمە زۆرجار لە گوێزدا دەردەکەوێت، کە ڕوکاری دەرەوەی جوان و بێ خەوشە، بەڵام کە دەیشکێنیت، ناوەکەی پوچە و بێ سودە و بەکەڵکی خواردن نایەت. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,145 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!