ناو: گوڵزار
ناوی باوک: حەمە فەرەج
ساڵی لەدایکبوون: 1973
شوێنی لەدایکبوون: #خورماڵ#
$ژیاننامە$
گوڵزار حەمە فەرەج لە ساڵی 1973 لە شارەدێی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە.
بەری درەختی فەنتازیا و هەندێک ڕووداوی ڕاستەقینە، وەک ڕۆشنایی تکانە نێو دیدە و هزرەوە، بەس بوون بۆ ئەوەی ببن بە پردێک کە هەست و حەزی زاتیم بۆ بنووسین لە دایک ببێت و شەش کتێب بە چاپ بگەیەنم، لە پەخشان شیعر و ڕۆمان بەو مشتومڕانەی ناو خەیاڵی خۆمەوە بوونە شاخێک هێندە بڵند کە خەریکە زمانی لووتکەی لە ڕوومەتی ئاسمان هەڵدەسوێت، هەر نەبێت لەبەر دیدەی خۆم وای لێ دەنۆڕم، کە بوونەتە گەورەترین سەرمایەی من، دەڵێم مرۆڤ گەر ئیرادەی هەبوو، هەموو شتێکی پێ دەکرێت، ڕۆژانێک بوو، کە کتێبێکی نووسەری پێش خۆمم دەکەوێتە پێش چاو، بە حەسرەتەوە بووم، کە بتوانم کتێبی خۆم لە کتێبخانەکەی خۆم ببینم، هەر ئەو حەزە بووە زادەی ئاواتەکانمی هێنایە دی.
$بەرهەمە چاپکراوەکانم$
یادەوەرییەکانی کچی گوڵ عەنبەر
چەپکێ گوڵە نێرگز
باوک هیوایەکی نوێ
ڕازەکانی ژیان
پەیکەری شۆخێک
زانستی جەستەیی [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,259 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!