من لە شام و ئه و لەشیراز، مەحاڵە ببین بە هاوڕاز
عەرەبەکانی هاوسێشمان ووتویانە:(انت فی وادی و انا فی الوادی) واتە: تۆ لە دۆڵێک و من لە دۆڵێک، ئەمەش گوزارشتە بۆ بوونی جیاوازی و نێوانێکی زۆر لە نێوان هەردوو کەسدا، هاوشێوەی ئەوە لە زمانی کوردیدا لە جیاتی دوو دۆڵ باسی دوو ناوچەی گەورە دەکات، یەکێکیان وڵاتی شامە کە(سوریا و لوبنان و ئوردەن و فەلەستین)دەکرێتەوە و ئەویتریش(شیرازە) لە وڵاتی ئاریاییە، هەردوو ناوچە لە ڕووی کەلتور و ئاوهەوا وداب و نەریتەوە زۆر لێک جیاوازن بۆیە بۆ بیرکردنەوە و بەرژەوەندی جیاواز لە نێوان دوو کەس و لایەندا، کە هاوڕازی و ڕێکەوتنیان دوور بکاتەوە لە یەکتری دەوترێت: من لە شام و ئه و لە شیراز، مەحاڵە ببین بە هاوڕاز.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 233 keer bekeken