دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی کوردستان لە سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ، ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پێگەیاندنی نەوەی نوێ و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە هەبووە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی گشت مامۆستایانی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی پیرۆزی پەروەردە و فێرکردن دەکەینەوە.
مامۆستایان دەتوانن لە ڕێگەی پەروەردەیەکی دروست و پێشکەوتووەوە، کۆمەڵگەیەکی تەندروست بنیات بنێن ، کۆمەڵگەیەک کە مرۆڤی نیشتمانپەروەر و داهێنەر دروست بکات و بەشێک بێت لە پرۆسەی پێشخستن و گەشەپێدانی کوردستان.
سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم کە سەرەڕای دۆخه نالەبار و سەختەکاندا، بەڵام هەموو هەوڵێکیاندا بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت. هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەک، بتوانێت خزمەتێکی زیاتر و شایستەتری مامۆستایانی کوردستان بکات.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,055 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!