یەک لە گوندەکانی سنووری شارباژێرە، لەڕووی کارگێڕییەوە سەربە شارۆچەکەی چوارتایە، هاوسنووری گوندەکانی #هەباسەگوڵە# و #واژە#یە. سەرەتا ناوی (سوورکان)بووە، لە شوێنێک لە پشتی گوندەکەوە، دواتر لەلایەن هەردوو کەسایەتی (شێخ مارف و حاجی ئەحمەد) ئاوەدانکراوەتەوە. دواتر دوو ماڵی لێ نیشتەجێ بووە.
ساڵی 1971 لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلوودا گوندەکە وێرانکراوە. ساڵی 1987 ژمارەی دانیشتوانی 23 ماڵ بووە، گوندەکە سوتێنراوە و دانیشتووانەکەی گواستراونەتەوە. ساڵی 1991 ئاوەدانکراوەتەوە. ئێستا ساڵی 2022 گوندەکە لە 45 ماڵ پێکهاتووە. دانیشتوانەکانی سەرقاڵی ئاژەڵداری و کشتوکاڵن.
[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 891 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!