دەقی پەیامەکەی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان:
بۆ/ بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
ب/ بروسکەی پیرۆزبایی
لە (47)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەرمگرین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و بنەماڵەی شەهیدان و تەواوی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانتان دەکەین، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەڕێزەوە دەڕوانێتە خەباتی درێژخایەن و بێوچانی حزبە خەباتگێڕەکەتان، پێشیوایە هەرێمی کوردستان هێشتا پێویستی بە هەوڵ و تەکانی زۆر هەیە تاوەکو بە ئاوات و ئامانجە دێرین و ڕەسەنەکانی بگات، بێگومان ڕۆڵی ئێوە لەو نێوەندەدا گرنگە پێویستە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کاربکەن، بۆ بەیەکخستنی وتاری هەرێمی کوردستان بە مەبەستی وەستانەوە لەبەردەم ئەو ئالنگاریانەی کە لە ئێستادا لە ئارادان دژ بە ئیرادەی نیشتیمانی و نەتەوەیی خەڵکی کوردستان و بەرجەستەکردنی داخوازیە ڕەواکان، هیواشمان زۆرە ئەو ڕۆڵەی پێویستە لەسەرتان بە لێبڕاوانە بیگێڕن، دووبارە پیرۆزە و هەردەم سەرکەوتوبن بۆ خزمەتی گەلی کورستان.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,421 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!