لە چۆلی شامی مایتەوه
کورد بە سەحرای دەڵێت: سارا و دەشت ودەر و چۆڵگە یان چۆلی یان بیابانیشی پێ دەوترێت، بەڵام لێرەدا چۆلییەکە دروستترە چونکە چۆلی شام هەمووی بیابان و سارا نییە لە باکورەوە لە چیاکانی تۆڕۆسەوە دەست پێدەکات تاوەکو کەناراوەکانی نیمچەدوورگەی سینا و دەریای ناوەڕاست و نزیک هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات و بیابانی نەجد و حیجاز، ئێستا وڵاتی سوریا بە مەڵبەندی سەرەکی شام دادەنرێت، لەبەرئەوەی ئه و ناوچانە ناوچەی کوردستانیشی تێدایە بۆیە کورد لە ئیدیۆمدا بەکاریهێناوە، لە هەندێ ناوچەی کوردستان دەوترێت:(بە کێوەوە مایتەوە) یان بۆ لێقەومان و دەست کورتی و دڵتەنگی و زیان لێکەوتنی زۆر و بێ دەرەتانیش وتراوە:لە ژێر دارێک دانیشتووە هیچ پەلکێکی پێوە نییە، ئینجا مانەوە لە چۆلی شام بەهۆی هۆکارێکەوە کە شه و بەسەر کاروان داهاتبێت یان ڕێگای گوم کردبێت یان وڵاغەکانی گڵابن و...تاد، ئەم حاڵەتانەش نیگەرانی و خەمباری و دڵ تووندی لێ دەکەوێتەوە، هەندێجاریش بۆ بەکەم سەیرکردنی گرفتێک بەتەوسەوە دەوترێت: کۆڵی دونیای بەخۆی دادایە یان لە چۆلی شامی مایتەوە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 492 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!