سوڕناتک بردی
(سوڕناتک گیایەکی ڕەنگ سورباوە، لە وەرد و پەڕێزان شین دەبێت، مێگەلە بزن بە گیسک و بزنەوە زۆر قاندڕین، چونکە تامی سوێری دەدات، ئه و بزن و گیسکانەی کە ڕەنگیان(سپی و مس و دوڕە)بن، ئەوا دەم و چاویان زووتر لە بزنە ڕەشەکان دەسوتێنیت و زۆر بە ئازارە و برینیش دروست دەکات لە لموز و دەم و قەپۆزیان، تا ڕادەی دەگاتە کوێر بوونیان، بەستەزمانەی ناشزانێت هۆکار ئه و گیایە و هەر دەشیخوات، خاوەن مەڕوماڵاتەکە دەزانن و ئه و زەوییانەی کە ئه و ڕووەکەی لێ یە مەڕوماڵاتەکەی نابەنێ بۆ لەوەڕاندن، شوانەکانیش وەکو نزا بەکاری دەهێنن کاتێک لە بزن و مەڕەکان نیگەران دەبن دەڵێن: هڕە سوڕناتک بتبات، ئه و حاڵەتە بۆ مرۆڤیش بەکاردێت ئه و کوڕ و کچانەی کە سوور و سپین بەهۆی بەرخۆر و تیشکی هەتاوەوە توێژاڵێک لە دەم و چاویان بەتایبەت لچ و لێویان پەیدا دەبێت بە گاڵتە و تەوسەوە پێان دەوترێت: سوڕناتک بردی.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 383 keer bekeken