نەخشی پادشای سیموروم simurrum، (ئیدن-سین) sinniddi. لە ناوچەی بێتواتە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دۆزراوەتەوە و لەسەر پارچەبەردێک نەخشێنراوە.
تابلۆکە وێنەی پادشا (ئیدن سین) نیشان دەدات کە ملی بە دوژمنەکانی کەچ کردووە و چەند دەقێکی نووسینی بزمارییش لە تابلۆکەدا دەردەکەوێت کە باسی سەرکەوتنەکان دەکات و لە کۆتاییشدا نەفرین لەو کەسە دەکات کە زیان بە نەخشەکە دەگەیەنێت.
لە تابلۆکەدا ناوی چەندین خواوەندی ئەو سەردەمە هاتووە: وەک ئانو، ئەنلیل، ئیکنی، ننخواساک، سین. ئێستا ئەم بەردە لە مۆزەخانەی ئۆرشەلیمی ئیسراییلە.
سیمورۆم دەوڵەتەشارێک بووە لە هەزارەی سێیەمی پێش زایین و لە ناوچەکانی سلێمانی و سەرپێڵ زەهاو نەخش و نیگاریان ماوەتەوە. ئەم شانشینە هاوچەرخی بنەماڵەی ئووری دووەم و ئەکەدییەکان بووە و لە زۆر دەقی پاشایانی بەناوبانگی ئەو سەردەمەدا وەکوو نەرامسینی ئەکەدی و سەرجۆنی ئەکەدی و شولگی ناوی هاتووە.
جگە لە نەخشی بێتواتە بەردەنووسێکی تریش سەبارەت بە سیموروم هەیە کە ئێستا لە مۆزەخانەی #سلێمانی#یە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 190 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!