لە ڕێوی بە پێچترە
گیانداری ڕێوی یەکێکە له و گیانلەبەرانەی کە بۆ خۆ دەربازکردن لە نەیارانی دەتوانێت کۆمەڵێک تاکتیک و ڕێچکە و کردەوەی سییر و سەمەرە بکات، زۆرترین چیڕۆکی گەلانیش لەسەر ڕێوی فێڵەکانی هەیە و بوون بە چیڕۆکی بەر ئاگردان و بۆ مناڵان دەخوێنرێنەوە و دەگێڕدرێنەوە، قەل و ڕێوی، کوڵینگە و کڵکی ڕێوی و مام ڕێوی و ڕێوییەکەی قەمچوغە و...تاد، لە دیارترین پێچە بەدەورەکانی ئه و ئاژەڵە سرک و چەتوون و فێڵبازە ئەوەیە کاتێک کە مرۆڤ دەبینێت خێرا خۆی دەدزێتەوە و دەچێتەوە پشتەوەی مرۆڤەکە لە دواوە سەیری هەنگاوەکانی و ئاڕاستەی ڕۆیشتنەکەی دەکات، ئه و پێچدانەوەی ڕیوی کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێک کە فرت و فێل و پێچ و پەنا و خواری زۆر بێت و ڕاستی لا نەبێت دەوترێت: لە ڕێوی بە پێچترە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,025 keer bekeken