بەشی : یەکەم
سەعات [3] ی دوای نیوەڕۆی # 06-10-2006 #وەفدێک پێکهاتبووین لە [ محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق، #لەتیف فاتیح#، عومەر محەمەد، تەها سلێمان، مەجید ساڵح، سالار مەحمود، عەبدوڵڵا کەریم مەحمود ]، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# یەوە بە ڕێکەوتن بۆ فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی #بەغداد#، شەرەفی ئە وەیان پێداین وەک چاودێر لە هۆڵی دادگا ی، تاوانبارانی دادگای باڵای عێراق میوان بین.
یەکەم جار بوو سواری فرۆکە ببم، هەر کە فڕۆکەکە کەوتە جوڵە بەره و قوڵایی ئاسمان، لە پەنجەرە بچوکەکەی تەنیشتمەوە ڕوانیمە باڵای #پیرەمەگرون#، ئه و ڕۆژانەم هاتەوە یاد، کە لە گوندی قزلەرەوە بە پیرەمەگرون دا هەڵگژام، بە زەحمەتێکی زۆر به و ڕێچکە باریکانەدا هەنگاوم نا، بەفرو شەختە هەمووی گرتبوو، گەیشتمە ناو گوندی زێوێ، ئه و شەوە لە ماڵی شە هید دکتۆر ئاسۆی مام ڕەزا ماینەوە، لە گەڵ دکتۆر ئاسۆ و هاوڕێ نوری نازانین چۆن شەوەکەمان بەڕێ کرد، تاریک و لێڵی بەیانی لە جادەی سلێمانی – #دوکان# پەڕینەوە تا گەیشتینە گوندی (حاجی ئاوا، گوندی زاهیر) ئێوارەکەی لە جادەی سلێمانی – #کەرکووک# لە لای دەواجنەکەی بازیان بە ناو ڕەبایە و جاش و سەربازدا پەڕینەوە بۆ بیبیجکی ئه و بەر، دنیا تاریک بوو ڕەباییەکان لە هەموو لایەکەوە دەسڕێژیان بە هەر چوار دەوری خۆیان دا دەکرد، فیشەکی گڕدارەکان وحەپەپی سەگەوەرەکە، کپی و ئارامی تاریکستانەکەی زیاتر هەژاند، لەوێوە بە چیاکەدا سەرکەوتین بۆ ئه و دیوو بۆ گوندی (خاڵدان، دێلێژە، گورباز، میوڵی)دواتر گەرمیان.
لە پەنجەرە بچوکەکەی فرۆکەکەوە، هەستم کرد لە سەرووی هەورەکانەوەین، پۆپەشمینی هەورەکان، دیمەنێکی ڕۆمانسیانەی دروست کردبوو، بۆ یەکەم جار بوو نیگاری هەور له و سروشتە شیرینەی نێوان ئه و ئاسمانە شینە تۆخەو، ئه و هەموو پەڵە سەوزو قاوەییانەی سەر زەوی ببینم، ناو بە ناو هێڵی ئه و شەقامە قیرانەم دەهاتە بەرچاو، وەک تاڵی پێچاو پێچی ئه و وێنانە وابوو کە بە منداڵی لە دەفتەری وێنەکەما ده مکێشا.
له و کاتەدا فرۆکەکە گەیشتە سەر ئاسمانی گەرمیانەکەم، باڵی خەیاڵ له و پەنجەرە بچوکەوە گەڕاندمییەوە بۆ بەهاری ساڵی 1987 هەموو گوندەکانی گەرمیان پڕبوو لە ئاوەدانی و ژیانێکی ئاسودەیی و خۆشەویستی لە باوەشی ساکاری جوانی سروشت دا، ئه و کاتانە خەڵکی ئاواییەکانی گەرمیان.لە گەڵ پێشمەرگەکانی گەرمیان دا گۆرانیان بۆ ئایندەیەکی نوێ دەوتەوە.
هەموو ماڵێک لە گوندەکانی گەرمیان، ماڵی پێشمەرگە و میوان و ئه و ڕێبوارانە بوو کە ڕێیان دەکەوتە ئاواییەکەیان. ژن و پیاو جوتیارەکان دڵپاک و سادە بوون، هەموویان عاشقی ئه و زەوییە کشتوکاڵییە بوون کە ساڵ دوانزەی مانگ بە ڕەنجوو ماندوو بونی خۆیان و عەرەقی ناوچەوانی خۆیان بەرهەمیان دەهێنایە بەر.
ژیانی ئەوێ پڕبوو لە بەها جوانەکانی خۆشەویستی مرۆڤ وخاک و نەتەوە و زمان و پێشمەرگە، شۆڕش و کۆمەڵ.
خەڵکی ئاواییەکان لە گەڵ بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و ڕەتڵی تۆپبارانەکان و ساروغ و دەسڕێژی کۆپتەرەکان دا ڕاهاتبوون، هەموو ماڵێک کونە تەیارەیەکیان بۆ خۆیان دروست کردبوو.
ناو بەناو سوپای عێراق و جاشەکان بە تەکنەلۆژیای عەسکەریی هێرشیان دەکردە سەر گو ندەکان، جوتیارەکان ئامادە نەبون دەستبەرداری گوندو کێڵگە کشتوکاڵییەکان و ئه و گۆڕستانانە ببنەوە کە چەند ڕەچەڵەکیان له و خاکەدا سپێراون، خۆیان وەک هێزی بەرگری بە چەک و فیشەک و ڕۆحی خۆیان بەرگریان لە زەوی و ئاو و ئاوەدانی خۆیان دەکرد، ڕۆڵیان وەک پێشمەرگە جەربەزانە بوو.
لە پەنجەرە بچوکەکەی فڕۆکەکەوە، چەندان دیمەنی خێرا بە ناو کامێرای چاو و مێشکم دا وەک فلاشباک تێدەپەرین، تا ئه و کاتەی گەیشتینە سەر ئاسمانی بەغداد ئەمجا ئه و خەونەم هاتە وە یاد، بە درێژایی تەمەنم سەدامم هەر لە سە ڕ شاشەی تەلەفیزیون و لاپەرەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بینیوە، ئە و کاتە بە سەدام یان دەوت :(حفیض اللە)
(ئێستا لە نزیکەوە لە ناو قەفەزی تاوان دا لە دادگا دەیبینم.)
عە بدوڵڵا کەریم مەحمود
[1]1`
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,648 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!