Bibliotheek Bibliotheek
Zoek

Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!


Search Options


Geavanceerd zoeken      Toetsenbord


Zoek
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Verzenden
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Gereedschap
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Talen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mijn account
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
Zoek Verzenden Gereedschap Talen Mijn account
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Over
 Willekeurig artikel!
 Algemene voorwaarden
 Kurdipedia Archivists
 Uw mening
 Mijn verzamelingen
 Chronologie van de gebeurtenissen
 Activiteiten - Kurdipedia
 Help
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen
  531,483
Fotos
  113,181
Boeken
  20,683
Gerelateerde bestanden
  109,009
Video
  1,641
Taal
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,930
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,401
عربي - Arabic 
32,801
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,299
فارسی - Farsi 
11,684
English - English 
7,815
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Groep
Nederlands
Bibliotheek 
45
Bewijsstukken 
33
Artikkelen 
26
Politieke partijen en orgaandonatie 
10
Biografie 
9
Publicaties 
2
Afbeelding en tekst 
2
Kunstwerken 
2
Plaatsen 
1
Martelaren 
1
De bestandsopslagplaats
MP3 
518
PDF 
32,565
MP4 
2,776
IMG 
208,338
∑   Totaal 
244,197
Inhoud zoeken
Plaatsen
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: d...
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne...
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdi...
سامی پێش پشکۆ مرد
Kurdipedia is geen rechtbank, het bereidt gegevens voor voor onderzoek en feitenonderzoek.
Groep: Artikkelen | Artikel taal: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Warderen
Uitstekend
Heel goed
Gemiddeld
Armoedig
Slecht
Toevoegen aan mijn verzameling
Schrijf uw commentaar over dit item!
Aanpassingen
Metadata
RSS
Zoek in Google voor een afbeeldingen voor het geselecteerde item!
Zoek in Google voor het geselecteerde item!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

سامی پێش پشکۆ مرد

سامی پێش پشکۆ مرد
سامی پێش پشکۆ مرد
#گۆران ڕەئوف#

0
مردوویەکتان بینیوە دوای مردنی پیاسە بکات و سیگار بکێشێت؟ مردوویەک پاش مردنی بیر لە مردنی کەسانی تر بکاتەوە؟ مردوو یەک غەم بۆ ئازاری لەدەستدانی دۆستانی مردووەکانی تر بخوات؟ دڵنیام کە نەتانبینیوە! بێگومانم قورسە زۆر قورسە، باوەڕ بە ئاشنابوونی وەها مردووەیەک بکەن! دژوارە مردوویەکی وەهاتان بێته پێشچاو، بەرکەوتنێکی سەیرە حیکایەتی مردوویەک بخوێننەوە کە خودی مردووەکە حیکایەتخوانە، یان جوانتر وایە بڵێم من لە ئێستادا ڕێک ئێستا ساڵێک بەسەر مردنمدا تێدەپەڕێت و ڕووداوەکانی مردنی خۆمتان بۆ دەگێڕێمەوە چۆن مردم؟ کەی بوو مردم؟ بەچی مردم؟ ئایا من بە شێوەیەکی ئاسایی مردووم و تەواو؟! یاخود کوژراوم؟ ئەی بەچی کوژراوم؟ لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە پێتان دەڵێم کەی بوو کە هەستمکرد من ئیتر مردووم!

1
ساڵی پارتان لە بیردێت؟! ئەها شەوی تەقە زۆرەکان تەقەی خۆشیبوو، باش یادم نەماوە بۆ کامە خۆشی سەرکەوتنی ئەم نیشتمانە بریندارەبوو؟ پێش ئەوەی دەستبکرێت بە تەقەکان لەسەربان پیاسم دەکرد و سیگارم دەکێشا ماڵی ئێمە سێ نهۆمە، نهۆمی یەکەم من و دایکم و باوکمی لێیە، دووەم کرێچییەکەمانە، سێیەمیش دو ژورە زۆربەی کاتەکان من لەوێم، یەکێک لە ژورەکان شوێنی خەوەکەمی لێیە و ژوری دوەم وەک چێشتخانەیەک وەهایە، یانی تێکەڵەیەکە.. ئه و شەوە من لە سەربانی نهۆمی سێیەمدابووم.
کە دەستکرا بە تەقەکان من مردبووم! بەڵام بینیم کوڕە دراوسێکەمان مرد، بەم چاوانەی خۆم بینیم کە مرد! گوللەی وێڵ کوشتی، منیش هەمان شه و مردم بەڵام پێش ئەو، پێش ئەوەشی دەنگی تەقەکان بێت مردبووم و لەسەربانی نهۆمی سێیەمەوە سیگارم دەکێشا.

2
باپیرم بە شێرپەنجەی قوڕگ مرد، نەنکم لەم ساڵانەی دوایدا چەڵتەی دڵ کوشتی، کوڕە مامێکم لە ڕوداوی ماشیندا مێشکی پژا و مرد، کوڕە دراوسێکەشمان لەشەوی تەقە زۆرەکاندا مرد، شەوی خۆشییەکانی نیشتمان ئه و گیانی سپارد، هێشتا تەلەفۆنەکەی بە گوێیەوەبوو کە گوللەیەک مێشکی پژاند، هێشتا ڕاز و نیازی دەگۆڕییەوە، دڵی لە لێدان کەوت!
من! ئەی من چۆن مردم؟ کەسێک هەیە نەزانێت چۆن مردووە؟ کەسێکتان بینییوە مردنی خۆی لەیاد نەمابێت؟ مرۆڤ هەیە هەرگیز چرکەی مردنی لەبیرنەبێت؟
نا نا مرۆڤ نییە نەزانێت چۆن مردووە، کەسێک نییە چرکەساتی پێش مردن و مردنی خۆی لەیاد نەبێت، منیش مرۆڤێکم مردنێکی تایبەت بەخۆم هەیە، وەک تەواوی ئه و مرۆڤانەی مردوون، هەستێکی سەیرە مردبیت و باسی مردنی خۆت بکەیت، تەواو دۆخێکی تراژیدییە لەپاش مردن باس لە ساتی مردنەکەت بکەیت! یان بە قوڵی بیر لە مردنت بکەیتەوە و کەس ئاگای لێت نەبێت.

3
ئەهاااااای خەریک بوو شتێکی گرنگ لەیاد بکەم، شتێک کە زۆر مەبەستمە ئێوە بیزانن! ئەها ئه و کوڕە دراوسێیەمان کە وتم لەشەوی تەقە خۆشییەکاندا بە گوللەی وێڵ مرد، ئه و کوڕە ناوی (پشکۆ) بو، کوڕێکی شەرمن و بێدەنگ، زۆر نەبوو خوێندنی زانکۆی تەواوکردبوو، هەندێ شه و کە بەتەنیا بووم ئەویش پاش تەواوبوونی لە تەلەفۆنکردن دەهات بۆلام، دەچووینە سەربان ئه و هێشتا هەر نامەی دەگۆڕییەوە، باسی خۆی بۆدەکردم، بەنیازی چییە و لە چ دۆخێکی ژیاندایە، هەندێجار بە هەندێ پرسیار کەمن لێم دەکرد، ڕەنگی سورهەڵدەگڕا وەک پشکۆیەک دادەگیرسا، ئه و شەرمن بوو چاوەکانی قاوەیی بوون، زۆرجار هەستمدەکرد ڕەنگی چاوی دەگۆڕدرێت، چونکە لەبەر خۆردا زێدەتر لە زەرد و سەوزباوبوو، شتێکی سەیربوو کە ڕەنگی چاوەکانی دەگۆڕا، من پێمدەوت تۆ ڕەنگی چاوەکانت لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی تر و لە شەوێکەوە بۆ شەوێکی تر دەگۆڕێت؟! پێدەکەنی و دەیوت خۆشم ئەوە دەزانم! بەڵام تەنیا کەسی کە ئەوەت لەمندا درککردوە! من زۆر بەی جار بە (پشی) بانگم دەکرد، بەشێک لە دۆستەکانی بەهەمان ناو بانگیان دەکرد کە من بەسەریدا بڕیبوم، هەتا دایکیشی، هەروەها خۆشەویستە گەرمیانییەکەشی هەر به و ناوەوە بانگی دەکرد، زۆربەی شەوان کە من لە سەربان بووم ئەوم دەبینی، بەردەوام بۆ تەلەفۆنکردن دەهاتە سەربان، منیش هەندێجار بە تەنیا سیگارم دەکێشا و پیاسەم دەکرد، هەندێجاریش لەگەڵ چەند هاوڕێیەکمدا دادەنیشتین و دۆمینەمان دەکرد، زۆری جار پشیم دەبینی لەسەربان تەلەفۆنەکەی بەگوێیەوە بوو، دەمزانی لەگەڵ ئه و کچە گەرمیانەدا قسەدەکات کە خۆشیدەوێت، ئه و کچەی بڕیاربوو لە بەهاری ئەمساڵدا هاوسەرگیری بکەن.. پشی زۆرکات بەدەم تەلەفۆنکردنەوە بە ئاماژەی دەست سڵاوی لێدەکردم و خەندە لەسەر لێوەکانی بوو، هەستمدەکرد لەکاتی سڵاوکردنیشدا شەرم دایدەگرت، من بیرم لە ڕەنگی چاوەکانی دەکردەوە، دەبێت لە چ ڕەنگێکدابێت!
پشکۆ بە گوللەی وێڵ مرد! لە تەقەی خۆشیدا، من دڵنیام ئه و کەسەی ئه و گوللەیەی تەقاندووە هیچ مەبەستی نەبوو پشکۆ بمرێت، هیچ نەیدەویست دڵی دایکی پشکۆ لەت لەت بکات، نەیدەویست خۆشەویستە گەرمیانەکەی ڕەنجبەبا بکات، بەڵام پشکۆ مرد، بەڵێ مرد بیر لە ئه و کچە گەرمیانە بکەنەوە کە چۆن پشکۆی لەدەستدا؟! بیر لەدایکی بکەنەوە چۆن پشی لەدەستدا؟ من تا پشکۆ نەمرد نەمزانی منیش مردووم، نەمزانیبوو کەمنیش ماوەیەک پێش ئه و مردم، پێمبڵێن مردن لای ئێوە چۆنە؟ ئەسڵەن مرد یانی چی؟

4
پێش ئەوەی بمرم، ئەوکاتەی هێشتا نەمردبووم.
لەخوارەوە لای دایک و باوکم دانیشتبووم، دوای نانخواردن، چام دەخواردەوە، کوپێک چام بەدەستەوەبوو، جارجار کەمێکم لێدەخواردەوە.
بەدەم چاخواردنەوە، کۆمپیوتەرەکەم پێکرد، ڕۆیشتمە ماڵە ئەلیکترۆنییەکەم، مەبەستم فەیسبوکە.
دو نامە و چەند چالاکییەکی فەیسبوک سورببوون، لەبیرم نییە چەند چالاکی بوو، بەڵام نامەکان دوانبوون.
نامەکانم کردەوە، یەکەمیان نامەی کوڕە پورێکم بوو، پرسیار دەربارەی تێکچونی ئەکاونتەکەی دەکات، کە گوایە لایک و کۆمێنتی بۆ ناکرێت.
ئاخر بەحیساب من کەمێک لە ئەلیکترۆنات شارەزام و هەرلەخۆوە وەها ناوم ڕۆیشتووە کە شتێکی لێدەزانم، هەستەکەم ئەوەش بۆ فزولیم دەگەڕێتەوە.
نامەی دووەم! ئاااای نامەی دووەم!
نامەی دووەم کوشتمی!
من بە نامەیەکی فەیسبووک مردم.
مردنێکی کۆمیدییە؟
پێتان سەیر نەبێت، هەر کە کردمەوە و خوێندمەوە مردم! یان باشترە بڵێم له و کاتەوە من مردووم، بەڵام کەمێک دواتر زانیم، پاش مردنی پشکۆ تێگەیشتم منیش مردووم!

5
مرۆڤ فزولە! ئێوەش مرۆڤن، دەتانەوێت بزانن ناوەڕۆکی نامەکە چی تێدابووە؟
یان بۆ دەبێت کەسێک بە نامەیەک بمرێت؟
گەر ناوەڕۆکی نامەکەتان بۆ باس نەکەم، ئێوە یەکسەر تۆمەتبارم دەکەن بەزۆر شت.
دەڵێن: ئەمە هەر چیرۆک نەبوو بۆ ئێمەت گێڕایەوە، بابە درۆی وەها گەورەش عەیبە، یان ئەوەتا دەڵێن: بێماناییە مرۆڤ هەبێت، بە نامەیەک بمرێت! زۆر شتی تر دەڵێن.. گەر هاتوو ئەم چیرۆکە لە فیستیڤاڵێکدا خەڵاتی یەکەم بەرێت، دواتر دەڵێن: جاتوخوا ئەوە چیرۆک بوو، کەسێک بەنامەیەک مرد؟! یەک دنیا جنێویش دەدەن بە لیژنەی فیستیڤاڵ!
خۆشم قەلەقم لە دەرخستنی ناوەڕۆکی نامەکە؟! ڕەنگە هی ئەوەبێت دوای مردنم باوەڕموایە نەدەبوو به و نامەیە بمردمایە! یاخود ئەوەتا بیر لەوەدەمەوە، ئه و سەگبابە بۆ فەیسبوکی دروستکرد تا کەسانێکی وەک منی پێ لەناوبەرێت! بۆچی من فەیسبووکم چێکرد؟ تا ببێتە هۆی ئه و بەدبەختییە گەورەیە بۆم؟ ئەم هۆیانە وادەکات دودڵبم لە باسکردنی ناوەڕکی نامەکە.

6
دڵی پشکۆ چەندان ڕاز و نیازی تێدامابوو کە وەستا، خەیاڵەکانی پشکۆ هێشتا وەک تەمێک نەڕاژابوون بەسەر ژیاندا، پشکۆ بە خەیاڵە نەڕژاوەکانییەوە مرد، بە نهێنییە تایبەت و نەزانراوەکانییەوە مرد.. حەزمدەکرد بڕۆمە گەرمییان تا ئه و کچە ببینمەوە کە دڵداری پشکۆ بوو، بزانم حاڵی چۆنە؟ یان لەدەسدانی پشکۆ چ مانایەکی تر دروست دەکات بۆ ژیانی؟ ڕاستیتان بووێت من کەمێک فزولم، یان باشترە بڵێم جارجار حەز بە فزولی دەکەم لە هەندێ ڕووداو و بابەتدا، بۆیە حەزمدەکرد ئه و کچە ببینم تا بزانم چرکەیەک بەر لە مردنی پشکۆ، چی پێگوتووە؟ باسی چی بۆ کردووە؟ حەزێکی ئاوا بۆمن زۆر شت دەگەیەنێت، چونکە منیش مردووم! ڕەنگە ئێوە حەزبکەن بزانن مردنی من چۆن بووە؟ یان چرکەیەک بەرلەوەی من بمرم چم گوتووە؟ بیرم لەچی کردۆتەوە؟ بەدەم کام خەیاڵەوە مردووم؟
ساڵی پار!
بەرلەوەی پشکۆ بمرێت.
من مردم!
هاتمە سەربان، سیگارم کێشا، پشکۆش مرد، گوللەیەک هات و مێشکی پژاند.
بیرم لە خۆشەویستەکەی پیشکۆ دەکردەوە، چەند سەختە پشی لەدەستدا!
بیرم لە دایکی دەکردەوە، چەند قورسە کوڕەکەی لە دەستدا!

7
بەڕێزم، کاک سامی تۆ دیارە تێناگەیت! من نەتۆم خۆشدەوێت، نە دەتوانم گوێبدەم به و قسە هەلەق و مەلەقانەت، نە هیچ. بڕۆ وازبێنە، یەک تۆز واقیعی بە و خۆت ببینە، بزانە تۆ کێیت و من کێم؟! بڕۆ شوێن ئه و خەونە سەیرانەت بکەوە کە من پێکەنینم دێت پێیان! ههههها، من دیسانەوە پێت دەڵێم نەک هەر تۆم خۆشناوێت، بەڵکو وەک شێتێک تەنیا دەتوانم لەوەختی خوێندنەوەی نامە دورودرێژەکانتدا پێبکەنم، هەندێجاریش توڕەم دەکەن. بەڵام لاموایە تۆ شیاوی ئەوەش نیت توڕەیی خۆمت بۆ بەیانکەم، بالەمە زیاتر بێڕێزیت پێنەکەم، من کچێکم خەونی خۆمم هەیە و حەزم لە هەر کوڕێک بێت خۆم هەڵیدەبژێم، نەوەک وەک تۆ، بێت و هەڵمبژێرێت! ئێستا ئیتر باسی عەشق و خۆشەویستی ئه و شتانەم بۆ مەکە! تێگەیشتییییییییی؟! ئەوە بلۆکیشت دەکەم.
ساڵی پار!
پێش مردنی پشکۆ..
من بەدەم چاخواردنەوە، بەرانبەر کۆمپیوتەرەکەم، لەنێو ماڵە ئەلیکترۆنییەکەمدا و به و نامەیەی سەرەوە مردم! باشترە بڵێم کوژرام!

8
پشکۆش دوای من مرد، مردنی پشکۆ بووە هۆی ئازاری لەدەستدان بۆ خۆشەویستەکەی! بووە هۆی وردوخاشبوونی دایکی، ڕەنگە ئه و چرکەیەش جۆرێک بێت لە مردن بۆ کچە گەرمانییەکە، وەک مردنی من! یان مردنی بەشێک لە ڕۆحی ئه و کچە بێت.. گرنگ ئەوەیە ئه و کچەش مرد بە گوللەیەک کە بەری نەکەوتووە! منیش مردووم بە نامەیەک! ئەوانەی کە پشکۆیان دەناسی زانیان کە پشکۆ کردووە و بەچی مردووە، بەڵام ئەی من؟! کەس نازانێت منیش مردووم مردووم مردوووو.[1]

Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 322 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!
HashTag
Bronnen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
Gekoppelde items: 1
Groep: Artikkelen
Boek: Verhaal
Provincie: Zuid Koerdistan
Soort document: Originele taal
Technical Metadata
De kopijrecht van dit artikel is gegeven aan Kurdipedia door de eigenaar van het item!
Item Kwaliteit: 98%
98%
Toegevoegd door ( زریان عەلی ) op 04-07-2022
Dit artikel is beoordeeld en uitgegeven door ( ڕۆژگار کەرکووکی ) op 05-07-2022
URL
Dit item is volgens Kurdipedia's Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!
Dit item is 322 keer bekeken
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Biografie
Araz Talib
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Biografie
Shene Baban
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken

Actual
Plaatsen
Mardin
25-08-2012
هاوڕێ باخەوان
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
23-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen
  531,483
Fotos
  113,181
Boeken
  20,683
Gerelateerde bestanden
  109,009
Video
  1,641
Taal
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,930
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,401
عربي - Arabic 
32,801
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,299
فارسی - Farsi 
11,684
English - English 
7,815
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Groep
Nederlands
Bibliotheek 
45
Bewijsstukken 
33
Artikkelen 
26
Politieke partijen en orgaandonatie 
10
Biografie 
9
Publicaties 
2
Afbeelding en tekst 
2
Kunstwerken 
2
Plaatsen 
1
Martelaren 
1
De bestandsopslagplaats
MP3 
518
PDF 
32,565
MP4 
2,776
IMG 
208,338
∑   Totaal 
244,197
Inhoud zoeken
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Biografie
Araz Talib
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Biografie
Shene Baban
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| Contact | CSS3 | HTML5

| Pagina wordt gegenereerd in: 0.484 seconde(n)!