لە دیمانەیەکی (باسنیوز)دا زارا ساڵح، سیاسەتمەدار و شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە بەریتانیا دەڵێت، دەبێت کورد بە هێزەوە بچێتە نێو سیاسەتی جیهانی دەرەوە و خۆیان لەنێو پارت و لایەنە سیاسییە جیهانییە بەهێزەکاندا ببیننەوە، چونکە ئەمانە دەبنە گوشارێکی گەورە و لۆبییەکی بەهێز بۆ کورد.
(باسنیوز) ئێستا پێویستە کورد لە دەرەوە چی بکات؟
زارا ساڵح: کورد لە دونیادا ڕەوەندێکی گەورەی هەیە، بەتایبەت لە ئەورووپا، بەڵام ئەم ڕەوەندە پێویستی بە ڕێکخستن و شێوازی ئیشکردنە و دەبێت ئەم ڕەوەندە بۆ کارە نیشتمانی و نەتەوەییەکان کار بکات و ئەگەر ڕەوەندی کورد بیەوێت کارێکی گەورە بۆ کوردستان بکات، دەبێت بچێتە نێو قووڵایی جڤاکی ئەو وڵاتانەی کە لێیەتی و ببێ بە بەشێک لەو جڤاکە و ببنە بەشێک لەو پارتە سیاسییە بەهێزانە، چونکە ئەوان دەتوانن سوود لە کورد وەربگرن و کوردیش ئەگەر بیەوێت دەتوانێت سوود لەم پارت و لایەنە سیاسییە گەورانە وەربگرێت.
(باسنیوز) کورد چۆن دەتوانێت ببێتە خاوەنی بڕیارێکی سیاسی لە دەرەوە؟
زارا ساڵح: ئەگەر کورد چوونە نێو ئەو پارتە سیاسییانەی جیهان، دەتوانن ببنە خاوەنی بڕیاری سیاسی و دەتوانن لەنێو ناوەندە بڕیارە سیاسییەکانی ئەو وڵاتانە بۆچوونیان هەبێت، لەو ڕێگەشدا دەتوانن ئاراستەی سیاسیی کورد لە هەڕەشە و گوشار دوور بخەنەوە و دەشتوانن بەرژەوەندی و دەستکەوتە سیاسییەکانی کورد بپارێزن، چونکە زۆر وڵات بە ڕێگایی لۆبیکردن بوونەتە خاوەن وڵات و لۆبیکردن باشترین ڕیگایە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان.
(باسنیوز) بەریتانیا لەم کاتەدا چۆن دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد؟
زارا ساڵح: ئێستا بەریتانیا بە گرنگییەوە تەماشای کورد دەکات و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێز بکات، لەم سەردانەی دواییدا مەسرور بارزانی لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن و وەزیرەکانی کۆ بووەوە، بەریتانیا دەیەوێت لاپەڕەیەکی نوێی سیاسی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکاتەوە و زۆر شت هەن لە نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستاندا کە بەریتانیا دەیەوێت لەسەریان ڕێک بکەون و لەڕووی نفووزی سیاسییەوە بەریتانیا بە چاوێکی گرنگ تەماشای کوردستان دەکات، بەتایبەت لەدوای شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و بەتایبەت لە پرسی وزەدا، چونکە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە بگێڕێت.
(باسنیوز) ئێستا سیاسەتی بەریتانیا بەرانبەر بە عێراق و کورد چۆنە؟
زارا ساڵح: بەریتانیا پێش ئەمریکا خاوەن نفووز بوو لە عێراقدا و ئێستا بەریتانیا دەیەوێت پێگەی سیاسیی کورد بەهێز بێت و دەبێت کوردیش سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت، ئێستا دۆخی سیاسی ئاڵۆزە و دەبێ کورد داوای مافەکانی بکات، چونکە بەریتانیا دەیەوێت قۆناغێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکاتەوە، بەتایبەت ئێستا باسی کۆنفیدراڵی لە گۆڕێدایە، بۆیە کورد توانیویەتی سیاسەتێکی باش لەگەڵ بەریتانیا بەڕێوە ببات و بەریتانیاش لەو پێشوازییەی دواییدا لە مەسرور بارزانی، پێشانی دا کە دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە جۆرێکی زۆر باش بن.[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,058 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!