باری کەر، هەمیشە قورسه
کەر، گوێدرێژ، لە پۆلی باربەرەکانە، هاوشێوەی حوشتر و ئێستر و بارگیر، هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمە وتراویشە: کەر باری بڕنه و بێت گورگ دەیخوات، ئاژەڵی بەستەزمانی وەکو گوێدرێژ مرۆڤ لە کۆنەوە شارستانیەتی لەسەر پشتیدا دروستکردووە و هەر ئه و ئاژەڵە بووە کە هەموو کارێکی قوسی گواستنەوەی پێکراوە، ئینجا بەستە زمانی ئه و ئاژەڵە کراوە بە هێما بۆ مرۆڤی کەودەن و نەفام و گێلۆکە، کە ئه و چین و توێژەی کۆمەڵگا بە هۆی نەزانینەوە هەمیشە ئەرکیان قورس و زەحمەتکێشی بووە بۆیە وتراوە: باری کەر، هەمیشە قورسە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 435 keer bekeken