لە گونی بەران پەنیر دروست دەکات
نە بەرخەنێر فرۆی هەیە و نەبەرانیش شیری هەیە تا پەنیری لێ دروست بکرێت، بەڵام وەکو ئیدیۆم ئەوانەی ئەزمونیان هەیە و تاقیکردنەوەیان لەبوارێکدا زۆرە و شارەزابوون و ئەگەر ئارەزوو بکەن و مەیلیان لێ بێت دەتوانن کاری ئەوتۆ بکەن کە بەهیچ جۆرێک ڕێی تێ نەچێت، هەندێ شوان و جوتیاری کورد هێندە شارەزان لەکاروبار دەتوانن بەلێزان و کارزانیانیانەوە هەموو کارێک بکەن به و جۆرە کەسانە بە ئیدیۆمەوە دەوترێت: لە گونی بەران پەنیر دروست دەکات.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 440 keer bekeken