لە ناوچەی #وان# لە باکووری کوردستان، لە سێ کیلۆمەتری قەڵای ئایانس شارێکی شوێنەواریی سەردەمی #ئورارتییەکان# دەدۆزرێتەوە.
ئەم شارە شوێنەوارییە دەکەوێتە گوندی ئورنلی لە ناوچەی گری غەریبا، کە سەر بە ناوچەیەکی میژووییە بە ناوی #توشبا#.
ئەم شارە شوێنەوارییە تازەدۆزراوەیە، نزیکەی 6 بۆ 7 مەتر قووڵە و 10 تا 15 ڕێگای هەیە کە زۆربەیان بە یەک دەگەن، هەروەها کۆمەڵێک دیوار کە بە وێنەی ئاژەڵ و مرۆڤ نەخشێنراون، لەم شارەدا دۆزراونەتەوە.
بە گوتەی ئەرۆڵ ئوسلو، بەڕێوەبەری کولتووری و گەشتیاریی وان، ئەم ناوچەیە پێشتر لە لایەن کەسانی ناشارەزا کنە و پشکنینی نایاسایی و نازانستی بۆ کرابوو، بۆیە لەگەڵ ئەم دۆزینەوە نوێیانە، ئەم ناوچەیە پێویستی بە پاراستنی زیاترە، بۆیە ئەم ناوچەیە لە لایەن پۆلیسی تایبەتەوە دەپارێزرێت و چاودێری دەکرێت.
بەڕێوەبەری کولتووری و گەشتیاری وان دەڵێ: ئەمە ناوچەیەکی تایبەتە کە بەهۆی دۆزینەوە تایبەتەکانی، دەکرێت ببێتە یەکێک لە ناوچە شوێنەواری و گەشتیارییەکانی جیهان، بۆیە ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین ئەم ناوچەیە بە هەموو دونیا بناسێنین.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە مێژووی ئەم شوێنە بۆ سەردەمی ئورارتییەکان دەگەڕێتەوە.ئەم ناوچەیە ساڵی 1994 دۆزراوەتەوە و کارە سەرەتاییەکانی کنە و پشکنینی زانستی بۆ کراوە، لە ئێستادا لە ئەنجامی هەڵکۆڵینی شوێنەواری، کۆمەڵێک گۆڕی بەردین دۆزراونەتەوە، کە چەندان پارچە کەلوپەل وەک خەڕەک-ی ڕستن و چنین و چەند بۆتڵێکی شووشەیی، کە تایبەت بووە بۆ هەڵگرتنی فرمێسکی چاو، بە ساخی دۆزراونەتەوە.
[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 442 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!