کوردێک 70 جۆر کڵاو بە لباد دروست دەکات
لباد یەکێکە لە کۆنترین بەرهەمە دەستییەکانی کوردستان، کە مێژووییەکی دە هەزار ساڵەی هەیە. پسپۆران پێیان وایە؛ مێژووی دروستکردنی لباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مێژووی زۆر لە شوێنەوارەکانی کۆنترە و دانیشتوانی داوێنی زنجیرە چیای زاگرۆس، هاوکات لەگەڵ مەڕداری و شوانکارەیی، ماڵەکانیان بە لباد ڕازاندووەتەوە.
چەندین ساڵ بەر لە ئێستا شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی دروستکردنی لباد بوو، بەڵام ئێستا سەرجەم ئەو کارگانە داخراون و تەنیا یەک لبادماڵ (کەسێک، کە لباد دروست دەکات) ماوە.
میهرانی نەجەفیان، زیاتر لە 45 ساڵە لبادماڵە و لەم پیشەیەدا چەندین بەرهەمی ناوازەی دیکەی ڕەوانەی بازاڕ کردووە، وەک کڵاو، شاڵ، زینی ئەسپ و ئێلەگ.
ئەم وەستاکارە لەبارەی بەرهەمەکانی بە (باس) دەڵێت: لە جیهاندا تەنیا حەوت جۆر کڵاو هەبوو، کە لە لباد دروست کرابن، بەڵام من تائێستا زیاتر لە 70 جۆر کڵاوم لە لباد دروست کردووە، کە بەشێکیان ئەو کڵاوانە بوون، هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا باوانی کورد لەسەریان ناوە.
میهران نەجەفیان پێی وایە: لبادی کوردی وەک مافوور و گڵێمی کوردی لەلایەن گەشتیارانەوە خواستی زۆری لەسەرە و دەتوانین وەک بەرهەمێکی کوردیی ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهانی بکەین. زیاتریش دەڵێت: لە باوکمەوە فێری ئەم پیشەیە بووم و ناتوانم دەستەبەرداری بم، ئەگەرچی کارێکی سەختە، بەڵام توانیومە چەندین گۆڕانکاری و نەخشی تازە لەسەر لبادی کوردی دروست بکەم و ئەگەر من دەستەبەرداری لبادماڵی بم، ئیتر ئەم پیشەیە لە کرماشان لەناو دەچێت.
ئەم لبادماڵە، هیوادارە لبادی کوردی وەک جاران گرنگیی پێبدرێ و ئامادەیە، خۆبەخشانە هەر کەسێک بیەوێ ببێتە لبادماڵ، فێری دروستکردنی لبادی بکات و کارگەی بۆ دابمەزرێنێت.[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 113 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!