ناونیشانی پەڕتووک: فیلم و نەتەوە؛ سینەمای کوردی و گرفتی شوناس
ناوی نووسەر: #زانکۆ سەردار#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ماڵی سینەما
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
کتێبەکە بابەتی سینەماییە و کۆکراوەی نووسینی کۆمەڵێک لە نووسەرانی کوردە کە دەمانخەنە بەردەم ڕوانینێکی بەربڵاو لە بەرانبەر دوو پرسدا کە بریتین لە (فیلم و نەتەوە، سینەماو شوناسی کوردی).
کاتێک باس لە فیلم و نەتەوە دەکرێت، مەبەست لەوەیە کە ئایا بۆ دامەزراندنی سینەمایەکی نەتەوەیی چی پێویستن؟ پێویستمان بەوە هەیە کە نەتەوەو دەوڵەت لەناو فیلمەکاندا ڕەنگدانەوەی هەبێت، یاخود کورد دەبێت خاوەنی دەوڵەت بێت، ئینجا دەتوانێت سینەمایەکی نەتەوەیی تایبەت بەخۆی هەبێت، یاخود بەبێ بوونی ئەوانیش سینەمای نەتەوەیی دەتوانێت خۆی دروست بکات؟، هەموو ئەوانە لەو کتێبەدا ڕۆشناییان خراوەتە سەر.[1]
Let op: Er is geen PDF-bestand in Kurdipedia voor dit boek beschikbaar, help Kurdipedia om dit bestand te verkrijgen! Boek verzenden Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 233 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!