هاوسەرۆکی هەدەپە لە شارۆچکەی دێرکی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیی لەبارەی ڕووداوە هاتووچۆکەی ڕۆژی شەممە سازکرد و ڕەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرت بەوەی گرنگی بە ڕێگەوبانی شارەکانی باکووری کوردستان نادات.
هەریەک لە ئێبرو گونای، گوتەبێژی هەدەپە و مێرال دانش بێشتاش، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە؛ پەرۆ دوندار، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی مێردین و دوو شاند کە لە ئامەد و مێردینەوە ڕۆیشتبوونە ئەوێ، لە کۆنفرانسەکەدا ئامادەبوون.
میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپە بە مەبەستی پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە سەردانی دێرکی کرد.
کاژێر 18:00ی ئێوارەی شەممە 20-08-2022 لە شارۆچکەی دێرکی مێردین دوو ڕووداوی هاتووچۆ بەدوای یەکدا ڕوویاندا و بەو هۆیەوە زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستدا. ڕووداوەکە بەهۆی دوو بارهەڵگرەوە بوو، کە دەگوترێت برێکیان نەماوە. ئەوەش گومانی لای خەڵک دروستکردووە.
ئەو شۆفێرانە دوای ئەوەی گوتەیان لێوەرگیرا، بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە. هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە دەڵێت، ڕووداوی یەکەم ڕوودەدات، 20 خولەک تێدەپەڕێت، هیچ ڕێوشوێنێک ناگیرێتەبەر، ڕێگە داناخرێت. لە کاتێکدا بەهۆی ڕووداوەکەوە فۆسفات بە شەقامەکەدا پەرت دەبێت، دیسان هیچ ڕێوشوێنێک ناگیرێتەبەر. دوای 20 خولەک بارهەڵگرێکی دیکە دێت و لێرە، لەو خەڵکە دەدات کە بە مەبەستی هاوکاریکردن لێرە بوون.
بە گوتەی میتحەت سانجار، لە مێردینەوە تاوەکو خابوور هیچ شارێکمان نییە ڕێگەی بازنەیی بۆ دروستکرابێت.[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 931 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!