ناو: محەمەد
نازناو: مەلای ئەمینە کوردە
ناوی باوک: ئەمین عوسمان
نووسینی: وشیار عەلی حسێن
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (محەمەد کوڕی ئەمین کوڕی عوسمان جاف) ناسراو بە (مەلای ئەمینە کوردە)، دایکی ناوی (بەسێ کچی حاجی حەمەد بە مام حەمەدە شەل ناسراوە). مام مەلا ساڵی (1915) لە #باشتەپە# لە دایک بووە، و لە هۆزی گەورەی (جاف)ن. مام مەلا خۆی و باوک و باپیری لە باشتەپە ژیاون، و گۆڕی باوک و باپیری لە گۆڕستانی (#گردەشینە#) یە.
(فرێزەر) ی گەڕیدە لە گەشتنامەکەیدا کە بۆ ئێراق و ناوچە کوردنشینەکان ئەنجامیداوە، ئەوەی یاداشتکردووە کە جافە گەڵاڵییەکانی دێهاتەکانی ناوچەی (#دوکان#) لە (1836 زاینی) بەهۆی قاتوقڕییەوە کە لەو ساڵانەدا بەرپا دەبێت، خەڵکەکەی پەڕاگەندەی دەشتی #هەولێر#، و بەشێکیان ئاوارەی دەڤەری #باڵەکایەتی# دەبن و لەوێ لە شارەدێی (#گەڵاڵە#)ی ئێستا ئۆقرە دەگرن.
لە ساڵی (1953) لە سەرینی شەڕی نێوان ئاغا و کرمانج کە بە ساڵی سوێندخواردنەکەش ناودەبردرێت گوندی جێهێشتووە. سەرەتا چووەتە #کەرکووک#. لە شاری کەرکووک لە ڕێکەوتی (#15-05-1959# ) بە درەنگ وەختەوە لەوێ پڕۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (مونیرە لەتیف ئەحمەد) ئەنجامداوە.
چەند ساڵ پاشتر گەڕاوەتەوە شاری هەولێر دانیشتووە، ڕێکەوتی (#27-03-2003#) لە سەروبەندی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و لە تەمەنی (88) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی (شێخ ئەحمەد) لە هەولێر بە خاکسپێردراوە. دوای خۆی دوو کوڕی بە ناوەکانی (ماجید زوو مردوە و پشتیوان) و پێنج کچی لە پاش بە جێماوە.
مەرحومی مام مەلا، حەیران و مەقامەکانی پتر لە مەجلیسی دیوەخان و کۆڕ و کۆبوونەوەی شەوانە و زەماوەندەکاندا وتراوە. سەبارەت بە کاسێتی تایبەت بە دەنگی خۆیشی هەیەتی و لە لای مام (یوسف قادر) ی برازی پارێزراوە. گۆرانی: (هەی دروونە، دروونە، دروونە... دەسکێ داسێم بە ڕونە) کە وتراوەتەوە، یەکێکە لە مەقامەکانی ئەو[1]