ڕاوە ڕێوی بۆ هێنایەوە
وتراویشە: بووە ڕاوە ڕێوی، ئەمە کاتێک بەکاردەهێنرێت کە بابەتێک بەلاڕێدا ببرێت و تەوەری سەرکی لە بیر ببرێتەوە، لە کوردەواریدا خواستن و هەرەوەزی و دەستەوایی زۆر هەبووە، کاتێک کەسێک بچێتە لای یەکێک بۆ ئەوەی یارمەتیەکی بدات چ کەل و پەلی کشتوکاڵی پێ بدات یان وڵاغەکانی(گاجووت و ئێستر و گوێدرێژ) بۆ کاروباری ڕۆژنە لێ بخوازێت یان بڕێک پارەی پێویست بێت، ئەگەر خاوەنی ئه و کەل وپەلانە حەزنەکات کەل و پەل گایەکان وبرێکی پارەی پێ بدات، ئەوا لێره و لەوێ پڕ و بیانوی درۆینە و پێچ و پەنای بۆ دێنێتەوە، لە کوردەواریدا به و حاڵەتە وتراوە: ڕاوە ڕێوی بۆ هێنایەوە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 760 keer bekeken