مارێک لەناو حەوزێکدایە، گوڵێکی بەدەمەوەیە، مارەکە ئاوەکە دەخوا، گوڵەکەش مارەکە دەخوا.
حەوز و ئاو لەناو گوندەکاندا جگە لە ئاودێری بۆ پشوودانیش بەکاردێت، لە وەرزی هاویندا، مار بۆ خۆفێنککردنەوە دەچێتە ناوی، لە مەتەڵەکەدا مار و حەوز بە چرای نەوت و پڵیتە چووێنراوە، گوڵێکی بەدەمەوەیە مەبەست لە پڵیتەیە کە دادەگرسێت، ئاگری پڵیتە بە گوڵ چووێنراوە، (لە ئەفسانەی کوردیدا، گوڵی نەیلۆفەر هەیە، گوڵێکی ئاگرینە و یەکێکە لە پیرۆزییەکانی ئایینی میترا) پڵیتەکە نەوت دەمژێ و ئاگرەکەش لەسەرەوە دەسووتێ. وەڵام (چرا) . [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 482 keer bekeken