پێگەی هەواڵ و شرۆڤەی (انتخاب)ی ئێرانی لە وتارێکدا باسی 10 لە سەمەرەترین بیناسازییەکانی جیهان دەکات، کە لە کاتی خۆیدا زۆر پێشەنگ و پێشکەوتووتر لە زەمانی خۆیان و باقی شوێنەکانی دیکەی جیهان بوون. ئەم وتارە بە وێنەیەکی گەورەی #قەڵای هەولێر#ەوە چاپکراوە، وەکوو یەکێک لەو دە بیناسازییە سەمەرەیەی جیهان و لەم بارەیەوە نووسیویەتی:
لانیکەم لە پێنج هەزار ساڵ بەر لە زایین، قەڵای هەولێر نەوە دوای نەوە لە لایەن نەتەوەی جیاوازەوە داگیرکراوە، بۆیە بووەتە یەکێک لە کۆنترین شوێنە هەمیشەییەکانی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لە جیهاندا. ئەم قەڵایە کە کەوتووەتە کوردستان، شوێنێکی نیشتەجێبوونی پارێزراوی هێلکەیی شکڵە، کە لەسەر شوێنەوارە کۆنەکانی بەر لە خۆی بنیادنراوە، بۆیە لەسەر تەپۆلکەیەکە کە بۆ 32 مەتر بەرزترە لە ئاستی ڕووی زەوی. قەڵای هەولێر لە سەردەمی نیو#ئاشووری# بینا و شوێنی نیشتەجێبوونێکی زۆر گرنگ بووە کە ئێستا بەشێکی زۆری لەناوچووە، لە دەیەکانی ڕابردوودا چەندین جار بینای نوێی لەسەر دروستکراوە، بۆیە هەوڵی زۆر خراوەتە گەڕ بۆ نۆژەنکردنەوەی، یەکێک لە دوایین هەوڵەکان بۆ ساڵی 2007 دەگەڕێتەوە. لە ساڵی 2014 قەڵای هەولێر وەکوو شوێنەوارێکی پارێزراو لەلایەن یۆنسکۆوە تۆمارکراوە.
لەم وتارەی پێگەی هەواڵی ئینتخابی ئێرانی جیا لە قەڵای هەولێر، شوێنەوارەکانی دیکەی ڕیزبەندییەکە بەم جۆرە ناویان هاتووە:
تالیانکی، ئۆکراین.
پەیکەری ڕامسیسی دووەم، میسر.
تاوس پوبلۆ، نیۆمکزیکۆ.
کۆشکی کنوسووس، کێرت.
ئانگاموکۆ، مەکسیک.
پەیکەری زەبەلاحی ڕوودس، یۆنانستان.
موهەنجۆ - داروو، پاکستان.
سکارا برایی، سکۆتلەند.
نیوگرینج، ئێرلەند.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 154 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!