لێم ئەپرسن
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
لێم ئەپرسن:
تۆ چەن کەست خۆش ویستووە
چەن جار دڵت داخورپاوە
چەن چاو کاری تێ کردووی
چەن نێونیگا
بزە و هێما
چەن کەس؟
چەن جار بوون بە سوڵتانی دڵت
بۆچی دڵت هێندە
بێپەروا و وەفایە
پێئەکەنم
تۆش ئەی تاقە سوارەکەی ئەم
گۆڕەپانە
سەرشێتانە ئاوزەنگی لێ ئەدەیتەوە و
لەژێر سمی ئەسپەکەشت
ئاگر ئەپڕژێتە سەر دڵی دێوانە
پێئەکەنم
جارێکی تر
ژووری ئاوێنەبەندی
نێو دڵم ئەکەیتەوە بە هێلانە
چیت لێ بکەم
ئەی عەشقە ڕەنگاوڕەنگەکە
ئەی عەشقە شێتۆکەکە
جاری وایە
ئەمدوێنی
جاری واشە
ئەمسووتێنی
ئەڕۆی و دێی
بیرت ئەکەم
لێت زیز ئەبم
تووڕەم ئەکەی
هەر جارەیان بە شێوەیەک
لە شێعرێکما باڵا ئەکەیت [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 501 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!