کەشکخۆر
گوندنشینان و کۆچەرییە دەشتەکییەکانی #هەولێر# لە کۆندا دوو جۆر بوون، ئەوانەی لەسەرووی هەولێر بەتایبەت لە زوورگی (خانزاد) ەوە تاوەکو باشوری هەولێر بۆ دەشتی #قەراج#ی شۆڕدەبێتەوە، بەوانە وتراوە: کەشک خۆر. [1]
ئەو ناوەندە کە پێدەشتەکانی #بەڕانەتی# و پشت ڕێ و سەنیە و موڵکیە و #شەمامک# و #کەندێناوە# و قەراج و تا بناری بەرزاییەکانی #دێدەوان# دەگرێتەوە، پیشەی سەرەکییان مەڕداری و ئاژەڵدارییە، هەر ئەوەشە وایکردووە لە مێژوی عێراق و کوردستان، کە وتراوە: هەولێرە ماست و بەرهەمەکانی شیرمەنی لە هەموو عێراق دەنگ بداتەوە و لە باشوری عێراق لە شاری (بەسڕە) ماست بفرۆشرێت بە ناوی (لبن أربیل) وتا ماستی هەولێر. [2]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 561 keer bekeken